سایتی قەڵەم

سایتی قەڵەم بە بۆنەی مەرگی نابەوختی سینەماکاری کورد 'کاک رەحیم زەبیحی' و براکەی 'کاک کەیوان'، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەم هونەرمەندە نازدارە و هەموو رێبوارانی رێگای هونەر، گەلی کورد و کۆمەڵگای ئینسانی دەکات و یادی بەنرخ رادەگرێت.

"هاوار"ی ئینسان نامرێ

هەواڵ، وەک دەنگێکی شووم هەموو دونیای گرتەوە. وڵات بە وڵات، شار بە شار، ماڵ بە ماڵ و موبایل بە موبایل گەڕا. تۆ بڵێی چاوێک هەبێت کە سیمای ناسراوی تۆی لە سەر موبایلەکەی بینیبێ و، وشک و تاساو هەڵنەگەڕابێت. دڵ نەبوو کە بە بینینی ئەم هەواڵە شومە نەلەرزابێت و لە دەروونەوە نەهەژابێت. ئەم خەمە قورس بوو. ئاخر بە بێ  تۆ "هاوار" ێکی تری مرۆڤایەتی و دەنگی "کێلی قەبری برای شەهید"مان بۆ ناساندنی بە دونیا لە دەست دا.

زۆر زوو باری سەفەری کۆتاییت بەست. ئێمە چاوەڕیی زۆر فیلمی ترمان دەکرت. کە وێنەکەتمان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بینی وامان دەزانی کە بە فیلمێکی ترەوە دەرکەوتویت و چاوەڕێی دیدارێکی تر بووین لە هەندەرانی چاوەڕوان. ئێمە چاوەڕوان بووین بۆ دیدار، نەک بۆ بیستنی تاڵترین هەواڵی ماڵئاوایی.

سایتی قەڵەم بە بۆنەی مەرگی نابەوختی سینەماکاری کورد 'کاک رەحیم زەبیحی' و براکەی 'کاک کەیوان'، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەم هونەرمەندە نازدارە و هەموو رێبوارانی رێگای هونەر، گەلی کورد و کۆمەڵگای ئینسانی دەکات و یادی بەنرخ رادەگرێت.

سایتی قەڵەم

٨ دێسەمبەری ٢٠١٨

دسته: هەواڵی هونەری