لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
برابچووکەکە کەم کەم نیگەران بوو و بە مەبەستی دۆزینەوەی براکەی روویکردە ناو دارستانەکە. براکەی دۆزییەوە لە کاتێکدا بە سەدان دەرزیی بە لەشەوە بوو. بەپەلە جۆی گەیاندێ و بە خۆشەویستییەوە دانە بە دانەی دەرزییەکانی لە لەشی زاماری دەرهێنا.
درەختی دەرزی
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
سەردەمانێک دوو برا لە قەراخ دارستانێکدا دەژیان. براگەورەکە بەرامبەر بە برابچووکەکە زۆر خراپ بوو، بەشە خواردنەکەی ئەوی دەخوارد و جلو بەرگە جوانەکانیشی بۆ خۆی هەڵدەگرت. رۆژێکیان براگەورەکە بە مەبەستی کۆکردنەوەی چیلکەو چەوێڵ و فرۆشتنیان لە بازار چوو بۆ دارستانەکە. لەکاتێکدا خەریکی کۆکردنەوەیان بوو گەیشتە درەختێکی جادوویی. درەختەکە پێی گوت "بەڕێز! تکایە لق و پۆپی من مەبڕەوە، گەر ئەم کارە بکەی ئەوا منیش سێوی ئاڵتونیت دەدەمێ." براگەورەکە ئەمەی قبوڵکرد، بەڵام هاوکات لە رادەی ئەو سێوانەی لە درەختە جادووییەکەی وەرگرت رازی نەبوو. تەمەع رووی تێکرد و هەڕەشەی بڕینی قەدی درەختەکەی کرد ئەگەر درەختەکە سیوی زیاتری پێ نەدا. درەختە جادووییەکە لە جیاتی سێو، سەدان و سەدان دەرزیی بە سەردا بەردایەوە. براگەورەکە کەوتە سەر زەوی و لە کاتێکدا رۆژ بەرەو ئاوابوون دەچوو لە ژان و دەردی خۆی کەوتە هاوارهاوار.
برابچووکەکە کەم کەم نیگەران بوو و بە مەبەستی دۆزینەوەی براکەی روویکردە ناو دارستانەکە. براکەی دۆزییەوە لە کاتێکدا بە سەدان دەرزیی بە لەشەوە بوو. بەپەلە جۆی گەیاندێ و بە خۆشەویستییەوە دانە بە دانەی دەرزییەکانی لە لەشی زاماری دەرهێنا.
لە کۆتاییدا براگەورەکەی سەبارەت بە هەڵس و کەوتی خراپی خۆی داوای لێبوردنی لە برابچووکەکەی کرد و بەڵێنی دا ئیتر لەوە بەدووا لە گەڵی چاک بێت. درەختەکە کاتێک بینی دڵی براگەورەکە گۆڕاوە و میهرەبان بووە هەرچەندە سێوی ئاڵتوونی وا براکان نیازیان بوو پێی دان.
وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:
میهرەبان بوون گرینگە و هەمیشە پاداشتی بەشوێنەوەیە.
سەرچاوە:
https://parenting.firstcry.com/articles/top-15-short-moral-stories-for-kids/