ما 4051 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئەمیر کەریم‌نژاد

ماندویەتیم

کڕێوە دەکا

هەتاوێک

میوانم کە

با تینوێتم بتوێتەوە

هێشتا نەزمی باڵەکانت پەپولەیین

ئەمیر کەریم‌نژاد

 

نە ئەم جگەرانە

ئەمگەیەنێتە لای تۆ

نە شەقامیش هەنگاوی پێ دەمێنێ

چار نیە جگە لە تەواوکردنی

ئەم شیعرە

بە ناتەواوی

***

هەواڵەکان دێڕ بە دێڕ دەیگێرنەوە

سەنگەرەکان

دایک دایک

لە باوشت دەگرن و

خەشاب خەشاب خۆیان دەدەنە بەر

ئەم بارانە......

نەکا دلۆپێکت بەرکەوێ و نەزمی ناسکی باڵەکانت بشێوێ

پاییز

بە زەردەی سەر لێوت

تێک دەچێ

***

ڕەش ڕەش دادەگیرسێ و

دەڕشێتەوە

دەڕشێتەوە

بەسەر

دارو بەرد و مەردا

تۆ بەڵام

هێشتا نەزمی باڵەکانت پەپولەیین و

باوشت بە گوڵێکدا کردوە و دەیپارێزی

***

ماندویەتیم

کڕێوە دەکا

هەتاوێک

میوانم کە

با تینوێتم بتوێتەوە

Image result for ‫پروانە‬‎

گەڕان بۆ بابەت