ما 3330 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

بیرباڵ بزەیەکی هاتێ و چووە لای ئەکبەر و گوتی دووهەزار و پێنج سەد و بیست و سێ قشقڕە لەم شارەدا هەن. کاتێک ئەکبەر لێی پرسی چۆن دەزانێ، بیرباڵ وەڵامی دایەوە کە لە پیاوەکانت بخوازە بچن و بیانژمێرن. ئەگەر ژمارەیان زۆرتر بوو ئەوا خزم و کەسی قشقڕەکان لە دەرەوەی شارەوە هاتوون بۆ سەردانیان، ئەگەریش...

ژماردنی ئاقڵانە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

ئەکبەر جارێکیان بە هێنانەگۆڕی پرسیارێک، دەست و پێوەندییەکانی سەرسام کرد. لە کاتێکدا هەموویان سەرقاڵی دۆزینەوەی وەڵام بوون، 'بیرباڵ' هات و پرسی کە مەوزوع چییە. ئەوانیش پێیان گوت. وتیان پرسیارەکە ئەمەیە: "چەند دانە قشقڕە لە شاردا هەیە؟"

بیرباڵ بزەیەکی هاتێ و چووە لای ئەکبەر و گوتی دووهەزار و پێنج سەد و بیست و سێ قشقڕە لەم شارەدا هەن. کاتێک ئەکبەر لێی پرسی چۆن دەزانێ، بیرباڵ وەڵامی دایەوە کە لە پیاوەکانت بخوازە بچن و بیانژمێرن. ئەگەر ژمارەیان زۆرتر بوو ئەوا خزم و کەسی قشقڕەکان لە دەرەوەی شارەوە هاتوون بۆ سەردانیان، ئەگەریش کەمتر بوو ئەوا ئەوان چوون بۆ سەردانی خزم و کەسیان لە دەرەوەی شار.

خۆشحاڵ لە وەڵامی پیرباڵ، ئەکبەر بە بەخشینی ملوانکەیەکی مرواری و یاقووت خەڵاتی کرد.

وانەی ئەخلاقی:

هەبوونی لێکدانەوە بۆ وەڵام، بە قەدەر خودی وەڵامەکە گرینگە.

سەرچاوە:

https://parenting.firstcry.com/articles/top-15-short-moral-stories-for-kids/

گەڕان بۆ بابەت