لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

ئەوەیکە کاتێک دەست لە داروبەرد دەدا هەر هەموویان دەبن بە ئاڵتون. کاتێک گەیشتەوە ماڵەوە، کچەکەی بەرەوپیری چوو بۆ ئەوەی سڵاو لە باوکی بکا. پیاوەکە هەر کە دامووکایەوە تا کچەکەی لە باوەش بگرێ، بینی بوو بە پەیکەرێک لە ئاڵتون!

 

لەمسی ئاڵتونی

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

ئەمە چیرۆکی پیاوێکی چاوچنۆکی دەوڵەمەندە کاتێک بە تووش پەرییەکەوە بوو، گۆڕا. قژی پەرییەکە لەناو چەند چڵی درەختێکدا گیری کردبوو. ئەگەرچی ئەمە دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی پارەی زیاتر پەیدا بکا، بەڵام داوای لە پەرییەکە کرد گەر دەیەوێ یارمەتی بدا و رزگاری بکا ئەوا دەبێ ئارەزوویەکی بۆ جێبەجێ بکا. گوتی: "حەزدەکەم دەستم لە هەرچی دا ببی بە ئاڵتۆن." ئارەزووەکەی لە لایەن پەرییەکەوە هاتەدی.

پیاوەچاوچنۆکەکە بە هەڵەداوان چووەوە بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی ژن و کچەکەی لەم توانا تازەیەی خۆی ئاگاداربکاتەوە. ئەوەیکە کاتێک دەست لە داروبەرد دەدا هەر هەموویان دەبن بە ئاڵتون. کاتێک گەیشتەوە ماڵەوە، کچەکەی بەرەوپیری چوو بۆ ئەوەی سڵاو لە باوکی بکا. پیاوەکە هەر کە دامووکایەوە تا کچەکەی لە باوەش بگرێ، بینی بوو بە پەیکەرێک لە ئاڵتون!

ئەو دەستبەجێ لە گەمژەیی خۆی گەیشت و هەموو ئەو رۆژە بە شوێن پەرییەکەدا گەڕا بۆ ئەوەی ئارەزووەکەی بۆ بەتاڵ بکاتەوە.

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

چاوچنۆکیی مایەی کەوتنە

سەرچاوە:

https://parenting.firstcry.com/articles/top-15-short-moral-stories-for-kids/