لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

پەتاتەکە نەرمە، هێلکەکە رەق و چایەکەیش ئاوەکەی گۆڕیوە. باوکی گوتی ئێمە هەموومان لەم شتانە دەکەین. کاتێک ئاستەنگەکان روومان تێدەکەن وەک ئەمانە بە شێوازی جۆراوجۆر کاردانەوەمان دەبێ. ئیستا تۆ پەتاتەی، هێلکەی یان بەرگی چایی؟

کاتێک ئاستەنگ لە دەرگا دەدا

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

ئەمە چیرۆکێکە سەبارەت بەوەی چلۆن خەڵکی بە شێوەی جۆرواجۆر رووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە. باوکی ئاشا هێلکەیەک، پەتاتەیەک و کەمێک بەرگی چا دەخاتە ناو سێ جامۆڵکەی پڕ لە ئاوی کوڵاوەوە. پاشان داوا لە ئاشا دەکا دە خولەک ئاگای لێیان بێت. کاتێک دە خولەکەکە تەواو دەبێ، داوا لە ئاشا دەکا پێستی پەتاتە و هێلکەکە پاک بکا و بەرگی چایەکەیش بگوشێ. ئاشا بە ئەنجامەکە سەری سوڕدەمێنێ.

باوکی بۆی وتی ئەگەرچی ئەم سێ شتە لە یەک دۆخدا بوون (لە ناو ئاوی بە یەک رادە کوڵاودا)، بەڵام دەبینین چلۆن بە شێوەی جۆراوجۆر وەڵام دەدەنەوە. پەتاتەکە نەرمە، هێلکەکە رەق و چایەکەیش ئاوەکەی گۆڕیوە. باوکی گوتی ئێمە هەموومان لەم شتانە دەکەین. کاتێک ئاستەنگەکان روومان تێدەکەن وەک ئەمانە بە شێوازی جۆراوجۆر کاردانەوەمان دەبێ. ئیستا تۆ پەتاتەی، هێلکەی یان بەرگی چایی؟

وانەی ئەخەلاقی:

ئێمە دەتوانین هەڵبژێرین چلۆن رووبەڕووی دۆخە دژوارەکان ببینەوە.

سەرچاوە:

https://parenting.firstcry.com/articles/top-15-short-moral-stories-for-kids/