ما 5481 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ڕۆستەم خامۆش

 

دڵی منیش
وەکو کوانووی پڕ لە پشکۆ
سووتا و گریا
لــە تــاو ژانـی ڕۆحـی زارۆ

شەوێکی سارد

رۆستەم خامۆش

ئەو منداڵەی
لە شەوێکی ساردی زستان
لە سەر شۆستەی شەقامێکا
ڕاکشا بوو
لە دوو دیدەی گەش و جوانی
تنۆک، تنۆک
ئەشکی گەرم
بەسەر گۆنای، داچۆڕا بوو
دڵی منیش
وەکو کوانووی پڕ لە پشکۆ
سووتا و گریا
لــە تــاو ژانـی ڕۆحـی زارۆ

 

گەڕان بۆ بابەت