لە ئینگلزییەوە: سایتی قەڵەم

ورچەکە گەیشتە ئەوەی سەر زەوی و بۆنی بە دەوری سەرییەوە کرد. لەو بیرەدا کە مردووە، درێژەی بە رێگای خۆی دایەوە. کە ورچەکە دوورکەوتەوە، ئەوەی سەر درەختەکە دابەزیە خوارەوە و لە هاوڕێکەی پرسی ورچەکە چی بە گوێدا چرپاندووە. هاوڕێکەی وەڵامی دایەوە: "متمانە بەو هاوڕێیانە مەکە وا بە خەمتەوە نین."

ورچ و دوو هاوڕێ

لە ئینگلزییەوە: سایتی قەڵەم

دوو هاوڕێی گیانی بە گیانی پێکەوە بە رێگایەکدا بە ناو جەنگەڵدا دەڕۆیشتن. هەتاو دادەچوو و لە کاتێکدا دەترسان دەستی یەکتریان گرتبوو. لەپڕا ورچێک لە سەر رێگاکەیان دەرکەوت. یەکیان بەرەو نزیکترین درەخت رایکرد و بە یەک جووڵە خۆی گەیاندە سەری. دووهەمیان کە نەیدەزانی چلۆن بە درەختدا سەرکەوێ، لەسەر زەوی راکشا و خۆی لە مردوویی دا. ورچەکە گەیشتە ئەوەی سەر زەوی و بۆنی بە دەوری سەرییەوە کرد. لەو بیرەدا کە مردووە، درێژەی بە رێگای خۆی دایەوە. کە ورچەکە دوورکەوتەوە، ئەوەی سەر درەختەکە دابەزیە خوارەوە و لە هاوڕێکەی پرسی ورچەکە چی بە گوێدا چرپاندووە. هاوڕێکەی وەڵامی دایەوە: "متمانە بەو هاوڕێیانە مەکە وا بە خەمتەوە نین."

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

هاورێی رۆژی تەنگانە، هاوڕێی راستەقینەیە.

 

سەرچاوە:

https://parenting.firstcry.com/articles/top-15-short-moral-stories-for-kids/