چه‌ند ورده شیعرێ*
سۆران محه‌مه‌د
1
(جه‌لالی مه‌له‌کشا)
خوێنه‌ره‌کان
لێده‌گه‌ڕێن
شاعیر
ته‌نیا
بتوێته‌وه
تاکو شیعری
ناوازه بهۆنێته‌وه!
2
(خه‌یاڵ و واقیع)
ژیان له‌ناو
یۆتۆپیای خۆی
به‌رده‌وامه
رۆژهکانن
له ناکاوا
بزر ده‌بن
بێ ناسنامه
3
(خۆشه‌ویستی)
خونچه
سه‌روه‌ختی پشکوتن
ده‌یزانی
چه‌ند رۆژه ته‌مه‌ن
بولبولیش که دهیچریکان
لای روون بوو چه‌ند وه‌رزه ژیان
مرۆڤ هات و
گوڵی قرتان، دای له یه‌خه‌ی
بولبولیشی خسته قه‌فه‌ز
وتی ئۆخه‌ی..
نه‌یزانی که:
بزه‌ی مه‌رگی ئه‌وان بێده‌نگ
ده‌ڕژێته ناو
کوچه‌ی کۆچی مرۆڤ بێڕه‌نگ
4
(هه‌واڵه‌کان)
خۆشترین گوندی (کۆریپۆ)
له چیاکانی سویسرا
دوازده پیری تیادا ده‌ژی..
له (نۆڤی بێچی)ی سربیاش
ڕێژه‌ی زینک
له ناو ئاوی خوارنهوهیا
30 هێنده‌یه
له باخچه‌ی ئاژه‌ڵی(سمیت سۆنیان)
هه‌زاران که‌س چاوه‌ڕوانی
له‌دایکبوونی
به‌چکه ورچێکی پاندایه....
تیڤییه‌که‌ت کوژانده‌وه‌و
سۆمات له‌و دێڕه‌دا گیر بوو:
" ئه‌م دنیا چه‌ند پڕ کێشه‌یه!"