سەلاح بەهرامی
هه‌روه‌هاش له پانتایی زانستیدا ده‌بینین دیسان هه‌مان کێشه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و له خوێندنگاکان و کتێبه‌کاندا دوو زاراوه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، واته نه‌وه‌ی ئێمه به دوو زاراوه په‌روه‌رده ده‌کرێت که ئه‌مه بۆ خۆی کاره‌ساتێکه له‌ڕووی زمانییه‌وه، واته دیسان تووشی سه‌رلیشێواوی ده‌بین.
ئایا کورد زمانێکی یه‌کگرتوو و ستانداردی هه‌یه؟
سەلاح بەهرامی
بۆ گەیشتن به زمانێکی ستاندارد پێوستمان به چه‌ند فاکته‌رێک هه‌یه، وه‌کوو:
ـ نووسینی کتێبێکی ئایینی پیرۆز به یه‌کێک له زاراوه‌کانی ئه‌و زمانه،
ـ بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی ناوه‌ندی،
ـ بوونی متروپولیسێک وه‌کوو پێته‌خت،
ـ گه‌شه‌کردنی ئه‌و زمانه به یه‌کێک له زاراوه‌کان له پانتاییه‌کی به‌رچاودا،
گه‌شه‌کردنی زمانی زانستی ته‌نیا به یه‌ک زاراوه‌ی تایبه‌ت.
کاتێ چاو به‌م فاکته‌رانه‌دا ده‌خشێنین ده‌بینین هیچ یه‌ک له‌و پێوه‌رانه له لای کورد بوونی نییه، ئێمه هه‌وڵمان نه‌داوه کتێبێکی ئایینی پیرۆز به زمانی خۆمانمان هه‌بێت تاکوو نه‌وه‌ی کورد له‌ڕووی ئایینییه‌وه ڕوونه‌کاته ئایینه‌کانی دیکه و به‌و پێیه‌ش په‌نا به‌رێته زمانێکی دیکه جگه له زمانی خۆی. هه‌روه‌ها کورد تاکوو ئێسته نه‌یتوانیوه کیانێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆی درووست بکات و ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندی هه‌بێت و به‌داخه‌وه کورد زۆرتر هه‌وڵ بۆ درووست‌کردنی ده‌وڵه‌ت شار ده‌دات تاکوو ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندی درووست بکات.
چون کورد ده‌وڵه‌تێکی نییه، واته میتروپولیسیشی نییه وه‌کوو پێته‌ختێک چاوی لێبکات ، هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی که ناسیوناڵیزمی کورد به شێوه‌ی مودێڕنی خۆی بوونی نییه و ئێمه زۆرتر له‌گه‌ڵ خواستێکی ناوچه‌یی ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه که ته‌نانه‌ت وشه‌کانیشی ناوچه‌ییه و له‌ڕووی زمانییه‌وه به‌رده‌نگه‌کانی هه‌موو کورد ناگرێته‌وه.
له‌به‌ر نه‌بوونی ناسیوناڵیزمی کوردی واته ئێمه زاراوه‌یه‌کمان نییه که به‌و زاراوه زمانی کوردی به‌ره‌و لووتکه هه‌نگاو بنێت، له ڕاستیدا هه‌موو زاراوه کوردییه‌کان پێکه‌وه هه‌وڵیان داوه خۆیان ده‌رخه‌ن و کورد نه‌یتوانیوه زاراوه‌یه‌ک به فه‌رمی بکات ، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی سه‌رلێشێواندنی میدیا و رۆژنامه‌ی کوردی که هه‌ر تاوه و زاراوه‌یه‌ک تێیدا خۆی ده‌نوێنێت.
هه‌روه‌هاش له پانتایی زانستیدا ده‌بینین دیسان هه‌مان کێشه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و له خوێندنگاکان و کتێبه‌کاندا دوو زاراوه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، واته نه‌وه‌ی ئێمه به دوو زاراوه په‌روه‌رده ده‌کرێت که ئه‌مه بۆ خۆی کاره‌ساتێکه له‌ڕووی زمانییه‌وه، واته دیسان تووشی سه‌رلیشێواوی ده‌بین.
به‌وه ده‌گه‌ین کورد زمانێکی ئه‌ده‌بی یه‌کگرتووی نییه به دوو هۆکاری سه‌ره‌کی: یه‌که‌م نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی و کیانێکی کوردی که وه‌کوو وڵاتێک پێناسه کرابێت ، دووه‌م نه‌بوونی یه‌کڕیزی و ته‌بایی له نێو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، به جۆرێک که هه‌موو ناوچه‌یه‌ک هه‌وڵ بۆ زاراوه‌ی خۆی ده‌دات نه‌ک بۆ زمانێکی یه‌کگرتوو.
ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م زمانی یه‌کگرتوو:
ـ ناوچه‌گه‌رایی
ـ ناسیوناڵیزمی عه‌شیره‌یی
ـ نزمبوونی ئاستی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا
ـ لاوازبوونی میدیایی کوردی
ـ بوێرنه‌بوونی نووسه‌رانی کورد بۆ تێپه‌ڕاندنی جوگرافیای ناوچه‌یی خۆیان
ـ هه‌ستی ناوچه‌یی سه‌رۆکه‌کانی کورد و بایه‌خنه‌دان به گرینگی زمان
ـ لاوازبوونی په‌یوه‌ندی نێوان نووسه‌رانی ناوچه جیاوازه‌کانی کوردستان
ـ قه‌تیس مانه‌وه‌ی کتێبخانه‌ی کوردی به جوگرافیای ته‌سکی ناوچه‌ییه‌وه
ـ نه‌بوونی کۆڕ و چالاکی ڕه‌خنه‌یی و ئه‌ده‌بی له پانتایی زماندا
گه‌ر بمانه‌وێت ئاماژه به هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان بکه‌ین ده‌بینین به هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ش کۆتایی نایه‌ت. لێره‌دا ده‌مانه‌و‌ێت چه‌ند خاڵێکی تایبه‌ت به‌رجسته بکه‌ینه‌وه و شیکاری بۆ بکه‌ین:
قه‌تیس مانه‌وه‌ی کتێبخانه‌ی کوردی به جوگرافیای ته‌سکی ناوچه‌ییه‌وه:
ئه‌و کتێبه کوردییانه‌ی که چاپ ده‌کرێت، ته‌نیا به به‌ستنه‌وه‌ی دوو کۆڕ و کۆبوونه‌وه کۆتایی به ژیانیان ده‌هێندرێت، که‌چی کتێب ده‌بێ پاش چاپ بوونی هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی بدرێت و هه‌وڵ بدرێت به خوێنه‌ری کورد بناسێدرێت و له میدیا و رۆژنامه و گۆڤاره‌کاندا له‌سه‌ری قسه بکرێت و شرۆڤه‌ی بۆ بکرێت و هه‌روه‌ها له‌ڕووی جوگرافیشه‌وه هه‌وڵ بدرێت بگاته شاره‌کان و ناوچه‌کانی دیکه و پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه کتێبێک که چاپ ده‌کرێت پێش له‌دایکبوونی له کۆڕێکدا ده‌کوژرێت و خه‌فه ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کتێبخانه‌ی کوردی له بازنه‌یه‌کی ته‌سکدا کۆبکرێته‌وه و هه‌موو کورده‌کان لێی سوودمه‌ند نه‌بن.
بوێرنه‌بوونی نووسه‌رانی کورد بۆ تێپه‌ڕکردنی جوگرافیایی ناوچه‌یی خۆیان:
نووسه‌رانی کورد به زۆرینه کاتێ ده‌نووسن، نووسراوه‌کانی خۆیان ته‌نیا بۆ خوێنه‌رانی ده‌ورووبه‌ری نزیکی خۆیان و به پێی داواکاری ئه‌وان ده‌نووسن، ڕاسته نووسه‌ریش مرۆڤه و له‌ژێر کاریگه‌ری ده‌ورووبه‌ردایه به‌ڵام ئه‌و ده‌ورووبه‌ره ده‌توانێت فراوانتر بکرێت و نووسه‌ری کورد هه‌ست به‌وه بکات که له‌وانه‌یه که‌سانێکی دیکه‌ش به‌رهه‌می بخوێننه‌وه که له جوگرافیایه‌کی دوورتر له‌و ده‌ژین، واته نووسه‌ری کورد ده‌بێ له پانتاییه‌کی فراوانتردا فکر بکاته‌وه و خۆی به جوگرافیایه‌کی مرۆیی یان فکری ته‌سک نه‌به‌ستێته‌وه، چون ئه‌گه‌ر وابێت منی خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌که‌م و ده‌زانم که به‌رهه‌مه‌که‌ی ته‌نیا به‌رهه‌مێکی لۆکاڵییه و بۆ منی گلۆبال نه‌نووسراوه.
به‌شێک له نووسه‌ران له به‌رهه‌مه‌کانی خۆیاندا به داخه‌وه وشه‌ی ناوچه‌یی یان شاری به‌کار دێنن که به‌ڕای من ئه‌مه جۆرێک له ناپاکییه له زمانی کوردی‌دا، به‌و مانا که چۆن دکرێ نووسه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بێت که به‌رهه‌مه‌که‌ی بۆ هه‌موو کوردان ده‌نووسێت ، به‌ڵام وشه‌یه‌ک به‌کار ده‌هێنێت که هه‌موو خوێنه‌رانی لێی تێنه‌گه‌ن، ئه‌مه ته‌نیا یه‌ک شت ده‌رده‌خات، ئه‌ویش ئاستی نزمی وشیاری و تێنه‌گه‌شتنی نووسه‌ره له خۆی و خوێنه‌رانی.
ئه‌نجام:
له کۆتاییدا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌م ئێمه‌ی کورد ئه‌گه‌ر خۆمان به که‌سانێکی نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌بینین، که هه‌ر واشه، ده‌بێ هه‌نگاوه‌کانیشمان نیشمانی بێت، به تایبه‌ت له پانتایی زماندا ده‌بێ هه‌موومان بۆ پێکهێنانی زمانێکی ئه‌ده‌بی یه‌کگرتوو هه‌وڵ بده‌ین و ئه‌وه‌ش بزانین تاکوو زمانێکی یه‌کگرتوومان نه‌بێت، زمانێک که هه‌موومان لێی تێبگه‌ین، ناشتوانین نیشمان و وڵاتێکی یه‌کگرتوو درووست بکه‌ین، به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موومان به مانای ڕاسته‌قینه و به وشیارییه‌وه هه‌وڵی بۆ بده‌ین.