ڕۆستەم خامۆش
پێنج هـه‌زار ڕۆحی سپی، هه‌ڵفـڕین بـه‌ره‌و ئـاسمـان
لاشـه‌یان جێـمـا لــه‌ شـار، لـه‌ ئـامـێـزی نیشــــتـمـان
لــه‌و ده‌مه‌یـڕا تـا ئێستا ،ئێـمـه‌ش دڵمان پـڕكـه‌ســه‌ر
ســه‌دان ویژدانی هه‌ژاند كـۆرپـه‌ی بـاوه‌شی خـاوه‌ر
 
 
بۆ زامی تۆ 
                          
هه‌ڵه‌بجـه‌، ئــه‌ی شـاره‌كـه‌م، نیشتمـانـی شـه‌هیدان
جێگه‌ی مه‌رگی په‌پـووله‌و، هـه‌واری خــه‌م و گریان

شـانزه‌ی سێ بـوو، دابـاری بــۆنـی سـێــوێـكی درۆ
ژه‌هـری كیمیایی دوژمـن كـــه‌وتـه‌ نێو هــه‌نـاوی تۆ

پێنج هـه‌زار ڕۆحی سپی، هه‌ڵفـڕین بـه‌ره‌و ئـاسمـان
لاشـه‌یان جێـمـا لــه‌ شـار، لـه‌ ئـامـێـزی نیشــــتـمـان

لــه‌و ده‌مه‌یـڕا تـا ئێستا، ئێـمـه‌ش دڵمان پـڕكـه‌ســه‌ر
ســه‌دان ویژدانی هه‌ژاند كـۆرپـه‌ی بـاوه‌شی خـاوه‌ر

بـه‌ڵـێ، شــاره‌ جوانـه‌كه‌م بـۆ زامــــی تـۆ، دڵ گـریا
گـریانێكی بـه‌كـوڵ بـوو، ئه‌سـرین به‌ چـه‌شنی ده‌ریا