ما 3887 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە سوییدییەوە: رەحمان سۆفی

شەقامەکان تژی ئاپۆرەی خەڵک،

ژنێ، بەتاڵووکە خۆ دەترێنێتە نێو ئاپۆرە

بەئەسپایی دەگاتە لێواڕی ڕێ.

زەردەپەڕ لە ڕوانگەیەوە پڕشنگ داوێ.

کاپریچۆس*

تۆماس ترانسترۆمر

لە سوییدییەوە: رەحمان سۆفی

تاریکی بەسەر باژێڕی «هویلاڤا» دەكشێ

دارخورما قورماوی،

قەتار تیژتێپەڕ بە فیکە فیک،

فڕکەی شەمشەمەکوێرەی ژێرزگ زێوین. . .

 

شەقامەکان تژی ئاپۆرەی خەڵک،

ژنێ، بەتاڵووکە خۆ دەترێنێتە نێو ئاپۆرە

بەئەسپایی دەگاتە لێواڕی ڕێ.

زەردەپەڕ لە ڕوانگەیەوە پڕشنگ داوێ.

 

پەنجێرەی ئیدارە کراوەیە،

گوێت لێیە،

ئەسپەکە لەتەویلە زرمەی پای دەێ.

پیرە ئەسپ مۆرکی ناڵ بە سمەوە.

 

دوای نیوەشەو شقامەکان چۆڵ دەبن.

ئەوە سەرئەنجامی هەموو ئیدارەکان

 

لەسەرەوەی فەزا،

نە ئاسایی، نە پاوەندکراو،

سوارکاری فڕێدراو

کۆئەستێرەێکی نوێ، من پێی دەڵێم ئەسپ!

 

پەراوێز:

* یانی، خشتەێک لە نووسراوی گڕافیکی، یان خشتەێک بەردەنووس.

 

گەڕان بۆ بابەت