سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
خه‌یاڵم بۆ هه‌موو شوێنێك ده‌ڕوا
له هه‌موو شوێنێكیش دێته‌وه
ئاهه‌نگ بۆ ئه‌و گوڵانه ده‌گێڕم به‌هار پشكووتنی دواخستوون
ڕێژه‌ن
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
ئاشنای هه‌موو پیته‌كانی هێمای چاوبووم
دڵم گه‌لێك ئارامه و هه‌سته‌كانم كه‌وتوونه‌ته خه‌وبینین
پشوویه‌ك به ئه‌سپه‌كه‌م ده‌ده‌م و ئه‌و شادییه ده‌دره‌وشێنمه‌وه
فرمێسكی به تاسه گه‌یشتن به ڕوومه‌ته‌كانمه‌وه ببینن
به‌هیوام ڕۆژێك له زه‌نگ و ده‌فی فرمێسكه‌كانمدا
من له خودادا و خودا له‌مندا شه‌ڕ بكه‌ین
سوپه‌ری به‌رگری بشكێ و یه‌ك یه‌كمان شه‌هید بكه‌ین
باوه‌شێنه حه‌سیره‌كه‌م له‌سه‌ر به‌ردێكی به‌هره‌مه‌ند داده‌نێم
گۆزه‌یه‌ك شه‌رابی قه‌رد وه‌رده‌گرمه‌وه
ده‌ستنوێژ ده‌شۆم و ڕۆژووی پێ ده‌شكێنم
خه‌یاڵم بۆ هه‌موو شوێنێك ده‌ڕوا
له هه‌موو شوێنێكیش دێته‌وه
ئاهه‌نگ بۆ ئه‌و گوڵانه ده‌گێڕم به‌هار پشكووتنی دواخستوون
هێزی پشكووتنیش مێوانی وه‌خته
جارێكی تر ده‌رده‌كه‌وم و به‌رهه‌وا ده‌كه‌ومه‌وه
من به‌ناو دڵسۆزییه‌ك كه هه‌مه تێده‌په‌ڕم و ده‌چمه دیده‌نی
ئه‌میش به‌ناو مندا دێته‌وه و دیارییه‌كانی ده‌به‌خشێ
شه‌و و ڕۆژ له جوانی به‌دی هاتووه و به‌ده‌ستیده‌هێنین