ما 5568 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

وتی "رووباری خۆشەویست! مەبەستەکەی منت وەرنەگرت، هەموو کەس رێز لە تۆ دەگرێ، تۆ لەبەر خاتری ئەوانی تر بەڕێوەیت،... دیارە هێشتا ئەمە هەموو شتەکان نیە، لە دووای ئەو هەموو بەخششە هێشتا ئەوەی لێت دەمێنێتەوە بە دەریای دەبەخشی."

رووبار و شاخ

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەلەم

رۆژێکیان رووبار لەبەر خۆیەوە بیری دەکردەوە "بۆ دەبێ من هەموو ژیانم هەر لە گوزەردا بم؟ داخۆ ناتوانم کەمێک راوەستم و، وچانێک بدەم؟"

رووبار پێویستی بە راوێژ بوو. بۆیە رووی کردە شاخ و بیرەکەی خۆی لا باسکرد. شاخەکە پێکەنی و، وتی "لە من بڕوانە! من لێرە لە یەک شوێن ساڵانی ساڵە راوەستاوم." رووبار وتی "تۆ بەهێزی و بۆ یەک شوێن چێکراوی، جا چۆن دەکرێ ماندوو ببی؟ سەیری من بکە کە دەبێ هەموو ژیانم لە جوڵەدابم. تەنانەت بۆ چرکەیەکیش ناتوانم هەدابدەم."

شاخ بزەیەکی هاتێ و، وتی "گەڕان دەبێتە هۆی بینینی زۆر شت، بەڵام من لە راوەستانی ئێرە ماندوو دەبم. هەموو رۆژێ من هەمان دارستان و هەمان ئاسمان دەبینمەوە. هەندێ جار ئارەزوو دەکەم ئەگەر بمتوانیایە وەک رووبار بڕۆم دەمتوانی دارستانی تازە و گوندەکان ببینم، دەمتوانی زەوی و زارەکان ئاوبدەم، ژیان ببەخشم و هەموو کەس منیان خۆش بوێت،..." رووبار قسەکەی پێ بڕی و، وتی "سەیرە! ژیانی تۆ زۆر راحەتە و پڕە لە ئاشتی، کەچی هێشتا وەها هەستێکت هەیە." شاخ بە روویەکی پڕ لە خۆشەویستییەوە وتی "رووباری خۆشەویست! مەبەستەکەی منت وەرنەگرت، هەموو کەس رێز لە تۆ دەگرێ، تۆ لەبەر خاتری ئەوانی تر بەڕێوەیت،... دیارە هێشتا ئەمە هەموو شتەکان نیە، لە دووای ئەو هەموو بەخششە هێشتا ئەوەی لێت دەمێنێتەوە بە دەریای دەبەخشی."

لە دووای بیستنی ئەم قسانە، رووبار سەری لەبەرامبەر شاخدا دانەواند و بە حەزێکی زۆرەوە وتی "شاخی بەڕێز! قسەکانت تەواو راستن، مەبەستی راستەقینەی ژیانی من بەخشینی ژیانە بە کەسانی تر، سوپاس بۆ ئەقڵی پڕ لە میهرەبانیت!"

ئەمەی گوت و لە کاتێکدا شاخ بە وزەی نوێی رووبارەکە بزەی پڕ لە میهرەبانی دەهاتێ، خرۆشان و خەندان دوورکەوتەوە.

Bilderesultat for river and mountain art

گەڕان بۆ بابەت