به گۆچانی ده‌ستم
شاعیری ئه‌رمه‌نی ئاودیك ئاساكیان
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
به گۆچانی ده‌ستی له‌رزۆكم
خه‌مبار، پشت كۆم، داماو
دوای ساڵانێكی دوور و درێژ
وه‌ڵامێكی نیوه‌چڵ ده‌گه‌ڕێمه‌وه
نهالی ئازیزمان ده‌بینم.
حه‌فت چیای سه‌ركه‌شم بڕین
له حه‌فت ده‌ریای قووڵدا په‌ڕیمه‌وه...
هه‌موو شتێكم له‌ده‌ست دا
سواڵكه‌رێكی غه‌ریب، له‌م وڵاته‌وه بۆ ئه‌و وڵات
به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئاكام
به پێیان ده‌گه‌مه‌وه وڵاته‌كه‌م
به دڵێكی تژی خه‌م
له گوندی نزیك ده‌بمه‌وه:
گه‌یشتمه براده‌رێك له براده‌رانی مناڵیم
له كێڵگه‌ڕا،
له‌و دیو په‌رژینی گوندییه‌وه با‌نگم كرد:
- (هۆ براده‌ری دێرین ، خوا قه‌وه‌تت بدا...
نامناسییه‌وه؟ زۆر گۆڕاوم ها؟)
براده‌ره‌كه‌م تێمه‌وه ڕاماو هیچی نه‌گوت...
ئه‌وسا چووم به گۆچانه‌كه‌م شه‌قام بپێوم ،
ئا ئه‌وه‌تا كۆنه په‌رژینی دارینه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌م
ئه‌وه‌تا ئه‌ویش له‌به‌ر ده‌روازه‌كه‌یدا
به گوڵی بۆنداری ده‌ستییه‌وه ..
- (سڵاو خوشكۆڵه!
خوا حه‌زی كرد جارێكی دی پێك بگه‌ینه‌وه...)
سه‌ری دانه‌واند و
ده‌ربه‌ده‌ر و غه‌ریبی به‌جێهێشت...
به پشتی كۆماوه‌وه ژێرداگه‌ڕام
كۆخه‌كه‌مانم به كۆنه‌په‌رژینی دارینه‌وه
لێ ده‌ركه‌وت...
له وێدا
پیره‌دایكم وه‌ستاوه
- (ئه‌ی خانه‌خوێ، ئه‌مشه‌و میوانێكتان هه‌یه!)
دایكم هه‌ڵده‌له‌رزی، به ده‌ستیش په‌كوپه‌كوی بوو:
- ئه‌وه تۆی لێره ؟!
به ماچ و فرمێسك له ئامێزی گرتم:
(ئای كوڕی خۆشه‌ویستم، كوڕه داماوه‌كه‌م...!)