ما 3008 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە سوێدییەوە: ڕەحمان سۆفی

لە ڕەشایدا جێلەوەڕ بەلادا شەپۆلی دیارە

هاوکات جرجەکوێرە دەخشێ،

هەلۆش بەرز ئەفڕێ

کەچی نووسەری وێناکار، لە نیوەی ڕێدایە.

هۆنراوەی تۆماس ترانسترۆمر

وەرگێڕان:لە سوێدییەوە، ڕەحمان سۆفی

ڕێسای گەشتێک

I

زمزمەی گوێنەواز، لەدوای شێوبڕەوە،           

ئەویش لە کێڵگەی چۆڵدا؛

خەیاڵ و هۆشی لای خۆی نییە.

سێبەرەکان یەک لە دوای یەک دەربازدەبن و

خۆ دەهاوێژنە قووڵایی ئاسمانی هاوینەو.

II

چوار گاجووت دێنە ژێر تارای ئاسمانەوە

هیچ شتێکیان جێ شانازی نییە

تەپوتۆزی تات وەک پەشم،

پێنووسی حەشەڕات خشە خشیانە

ڕەمەی گەلەئەسپ، لەڕولاواز؛

لە چیرۆکی ڕەمزاوید

سەرکەوتن بەسەر تاعونی ڕەشەدا

هیچ شتێک سیروسەمەرە نییە

خۆرەتاویش دڵئاوا دەسووڕێ

III

لە گوند بۆنی پەین و دەنگی سەگی لاواز دێێ

چالاکانی حیزبەکان، لە مەیدانی نزیک بازاڕ!

خانوەکانی گوند هەموو سپی، بەڵام بۆنی سەرگین

ئێرە تەنگەبەر و بەرزە، مینا ناوەوەی منارەێک

گوند باڵی بەربڵاو بەسەر کۆتایی چیاوە،

لەگەڵ ئاسمان دەگەڕێ

IV

خانوێکی کۆنساڵ، خۆی هاویشتوەتە تەوێڵی

لە تەنگی شێواندا دوو کوڕ تۆپ بەرشەپ ئەدەن

پەژواکی ڕەوکردن بە خێرایی،

لەپڕێکدا درەوشانەوەێک لە تارماییدا

لەتاریکیدا بەڕێوەم

کاتژمێری دەستم بە لاساری شەوق ئەداتەوە

لەگەڵ حەشەڕەی بەندکراوی زەمان

کووپەش پڕە لە بێ بزوەیی

لە ڕەشایدا جێلەوەڕ بەلادا شەپۆلی دیارە

هاوکات جرجەکوێرە دەخشێ،

هەلۆش بەرز ئەفڕێ

کەچی نووسەری وێناکار، لە نیوەی ڕێدایە.

 

گەڕان بۆ بابەت