ما 8858 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

تۆ دەتوانی زۆر شت لەم قەڵەمەوە فێرببی، چونکە رێک لە تۆ دەچێ. ئەم قەڵەمە ئەزموونی ژانێکی بەسام دەکا بە هۆی داتاشینی نووکەکەیەوە، هەروەک چۆن تۆیش ئەزموونی وەها ژانێکت کرد بە هۆی ئەو نمرە خراپەوە وەرتگرت. بەهەرحال ئەمە یارمەتیت دەدا کە ببی بە قوتابییەکی باشتر.

 

چیرۆکی قەڵەم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

'راج' تووڕە بوو، چونکە لە تاقیکاریی ئینگلیزی نمرەی کەمی هێنابوو. دایەگەورەی لە تەنیشتی دا دانیشت و، قەلەمێکی دایە دەستی. راج بە سەرسوڕمانەوە سەیری دایەگەورەی کرد و پێی وت کە بە هۆی ئەو نمرە خراپەی هێنابووی شیاوی وەرگرتنی قەلەمەکە نیە. دایەگەورە وتی "تۆ دەتوانی زۆر شت لەم قەڵەمەوە فێرببی، چونکە رێک لە تۆ دەچێ. ئەم قەڵەمە ئەزموونی ژانێکی بەسام دەکا بە هۆی داتاشینی نووکەکەیەوە، هەروەک چۆن تۆیش ئەزموونی وەها ژانێکت کرد بە هۆی ئەو نمرە خراپەوە وەرتگرت. بەهەرحال ئەمە یارمەتیت دەدا کە ببی بە قوتابییەکی باشتر. هەروەک چۆن هەموو ئەو شتە باشانەی لەم قەڵەمەوە دێن لە ناو خودی قەڵەمەکەوە دێن، هەر بەو شێوەیەیش تۆیش دەتوانی هێزی زاڵبوون بە سەر کۆسپەکاندا لە خۆتدا پەیدا بکەی. لە کۆتاییدا ئەوەیکە هەر وەک چۆن ئەم قەڵەمە شوێن پێی خۆی بە سەر لاپەڕەکاندا بەجێ دێڵێ، تۆیش جێ پەنجەی خۆت بە سەر ئەو شتانەدا جێ دێڵی کە هەڵیاندەبژێری."

راج ئەم قسانە کاریان تێکرد و، بەڵێنی دا بە خۆی کە زیاتر بخوێنێ.

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

هەموومان هێزی ئەو شتەمان تیایە کە دەمانەوێ ببین.

سەرچاوە: https://parenting.firstcry.com/articles/top-15-short-moral-stories-for-kids/?ref=aftckr_self&utm_source=aftckr&utm_medium=aff&utm_content=aftckr-293190-v0304000111379cab5dd67e7849bcabe810fcacdd6245

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت