ما 5382 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

بۆیە بەمە زۆر قەڵس بوون. سەرئەنجام روویان کردەوە ناسر. ناسر تۆپەکەی بەدەستەوە گرت و ئارەزووی ئەوەی کرد هەموو خەڵکی گوند دیسان ببنەوە بەو کەسانەی وا لەوە پیش بوون، واتە کەسانی پێش تۆپە کریستالییەکە. ئەو حەزی کرد ببنەوە بە کەسانێکی دوور لە تەماح.

 

تۆپی کریستاڵی

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

ناسر لە پشت درەختی هەنجیری باخەکەیان تۆپێکی کریستاڵی دۆزییەوە. درەختەکە بە ناسری گوت ئارەزووی شتێک بکا بۆ ئەوەی بۆی دەستەبەربکا، بەڵام سەرەڕای بیرکردنەوەیەکی زۆر بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشت. بۆیە تۆپە کریستاڵییەکەی خستە ناو جانتاکەیەوە و راوەستا تا کاتێک لەسەر ئارەزوویەک ساخ دەبێتەوە.

رۆژەکان گوزەران بە بێ هیچ چەشنە ئارەزووکردنێک، بەڵام هاوڕێ نزیکەکەی ناسر بەم رازەی زانی و تۆپەکەی لێ دزی و پیشانی خەڵکی گوندی دا. هەموو کەسێک ئارەزووی کۆشک و ئاڵتونی دەکرد، بەڵام راستیەکەی ئەوە بوو نەیاندەتوانی زیاتر لە یەک شت ئارەزوو بکەن و ببنە خاوەنی هەموو شتێک. بۆیە بەمە زۆر قەڵس بوون. سەرئەنجام روویان کردەوە ناسر. ناسر تۆپەکەی بەدەستەوە گرت و ئارەزووی ئەوەی کرد هەموو خەڵکی گوند دیسان ببنەوە بەو کەسانەی وا لەوە پیش بوون، واتە کەسانی پێش تۆپە کریستالییەکە. ئەو حەزی کرد ببنەوە بە کەسانێکی دوور لە تەماح. ئارەزووەکەی ناسر بەدیهات، تەمەحەکان ونبوون و خەڵکی گوند دیسان بوونەوە بە کەسە خۆشحاڵەکانی جاران.

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

پووڵ و دەوڵەمەندی خۆشبەختی ناهێنێ.

 

گەڕان بۆ بابەت