ما 2325 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

رەنگی خەستی بنەوشەیی دنکە ترێکان بە رێوییەکەیان دەگوت ئامادەن بۆ ئەوی بخورێن. رێوییەکە تا توانی هەڵبەزییەوە بۆ ئەوی بگاتە هێشوە ترێکان، بەڵام نەیگەیشتێ. دیسان هەوڵی دایەوە و، بەڵام ئەمجارەیش بێسوود. چەند جاری تریش خۆی تاقیکردەوە و هەر جارەی ناکامتر لە جاری پێشوو.

 

رێوی و ترێ

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

رێوییەک زۆری برسی بوو و بە شوێن خواردندا دەگەڕا. زۆر شوێن گەڕا بە بێ ئەوەی شتێکی دەستکەوێ. سەرئەنجام لە کاتێکدا سکی قۆڕەی دەهات، گەیشتە پەرژینی باخەوانێک. بەسەر پەرژینەکەوە گەورەترین و ئاودارترین ترێی لە ژیانی خۆیدا بینی. رەنگی خەستی بنەوشەیی دنکە ترێکان بە رێوییەکەیان دەگوت ئامادەن بۆ ئەوی بخورێن. رێوییەکە تا توانی هەڵبەزییەوە بۆ ئەوی بگاتە هێشوە ترێکان، بەڵام نەیگەیشتێ. دیسان هەوڵی دایەوە و، بەڵام ئەمجارەیش بێسوود. چەند جاری تریش خۆی تاقیکردەوە و هەر جارەی ناکامتر لە جاری پێشوو. سەرئەنجام بڕیاری دا بڕواتەوە بۆ ماڵەوە. لە کاتێکدا لەبەر خۆیەوە دەیبۆڵاند، دەیگوت: "دڵنیام ترێکان ترش بوون!"

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

کاتێک نیتە نەفرەت ئاسانە.

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت