لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ئەوەندەی پێنەچوو زستان هات. شەو و رۆژەکان ساردهەڵگەڕان و کەم زیندەوەر لە هێلانە و کولانەکانیان دەچوونەدەرەوە. لە کاتێکدا مێروولەکە بەقەدەر خۆی خواردنی هەبوو و بە بێ هیچ کێشەیەک زستانی بە کۆتایی گەیاند، کلۆکە خواردنی بۆ پەیدا نەدەبوو و هەمیشە برسیەتی دەکێشا.
مێروولە و کلۆ
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
مێروولە و کلۆ دوو هاوڕێی گیانی بە گیانی بوون. کلۆ حەزی بەوە بوو سەرتاسەری رۆژ بحەسێتەوە و گیتارەکەی بژەنێ. مێروولەکەیش بەردەوام کاری دەکرد. لە کاتێکدا کلۆکە دەحەسایەوە، گیتاری دەژەنی و یان خەوتبوو مێرووەکە خەریکی کۆکردنەوەی خواردن لەهەموو کەلێن و قوژبنێکی باغەکەدا بوو. کلۆکە هەموو جارێک بیری مێروولەکەی دەهێنایەوە کەمێک بحەسێتەوە، بەڵام مێروولەکە هەموو جارێ گوێی بەم قسانەی نەدەدا و درێژەی بە کارەکەی خۆی دەدایەوە. ئەوەندەی پێنەچوو زستان هات. شەو و رۆژەکان ساردهەڵگەڕان و کەم زیندەوەر لە هێلانە و کولانەکانیان دەچوونەدەرەوە. لە کاتێکدا مێروولەکە بەقەدەر خۆی خواردنی هەبوو و بە بێ هیچ کێشەیەک زستانی بە کۆتایی گەیاند، کلۆکە خواردنی بۆ پەیدا نەدەبوو و هەمیشە برسیەتی دەکێشا.
وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:
ـ هەتا هاوینە دەغڵ و دانی خۆت بکە.