لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەلەم

ساڵانی دوواتر، کچەکە، کە ببووە ژنێکی گەورە بە تووندی نەخۆش کەوت و نەیدەتوانی کەسێک پەیدا بکا بۆ ئەوەی نەخۆشییەکەی چارەسەربکا. سەرئەنجام چوو بۆ خەستەخانەیەک کە باشترین دکتۆەرەکانی شاری لێبوو. دکتۆرێک بە چەندین مانگ ئاگای لێ بوو هەتا نەخۆشییەکەی چارەسەرکرد.

 

لێوانێک شیر

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کاتێک 'هاری' لە قوتابخانە بۆ ماڵەوە گەڕایەوە، کتوپڕ هەستی بە برسیەتی کرد و زانیشی دایکی خواردنی سازنەکردووە. هاری کە برسیەتی وازی لێنەدەهێنا، لە گەڕەک لەم خانووەوە بۆ ئەو خانووەی تر رۆیشت بۆ ئەوەی شتێکی بۆ خواردن دەستکەوێ. سەرئەنجام کچێک لێوانێک شیری پێدا. کاتێک ویستی پارەی بداتێ، کچەکە وەرینەگرت و ئەویش بەرەو ماڵەوە گەڕایەوە. ساڵانی دوواتر، کچەکە، کە ببووە ژنێکی گەورە بە تووندی نەخۆش کەوت و نەیدەتوانی کەسێک پەیدا بکا بۆ ئەوەی نەخۆشییەکەی چارەسەربکا. سەرئەنجام چوو بۆ خەستەخانەیەک کە باشترین دکتۆەرەکانی شاری لێبوو. دکتۆرێک بە چەندین مانگ ئاگای لێ بوو هەتا نەخۆشییەکەی چارەسەرکرد. ژنەکە  زۆر خۆشحاڵ بوو، بەڵام هاوکات پڕی دڵەڕاوکێ چونکە نەیدەتوانی هەموو پووڵی ئەو ماوەیەی وا لە بیمارستان مابووەوە، بدات. کاتێک خەستەخانەکە پسولەی پارەکەیان دایە دەست، لە سەری نووسرابوو: "دەکاتە لێوانێک شیر!"

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

ـ کردەی چاک قەت بێ پاداش نابێ.