هاوڕێ نەهرۆ

 

تێکرای یادگاریەکانم کۆ کردەوەو
بە درەختیکەوە هەڵمواسین
لە تەمەنی پایزو
لە وەرزی خەزان
سەرجەم هەڵوەرین!

 

لێرەوە ئافرەتیک تێپەری

لێرەوە ئافرەتێک تێپەری
چاویلکەکەی بۆ بەجێهێشتم
لێرەوە ئافرەتێک تێپەری
ملوانکەکەی بۆ بەجێهێشتم
لێرەوە ئافرەتێک تێپەری
ملپێچەکەی بۆ بەجێهێشتم
لێرەوە ئافرەتێک تێپەری
سەرپۆشەکەی بۆ بەجێهێشتم
لێرەوە ئافرەتێک تێپەری
گوستیلەکەی بۆ بەجێهێشتم
لێرەوە ئافرەتێک تێپەری
زەردەخەنەیەکی بۆ بەجێهێشتم
لێرەوە ئافرەتێک تێپەری
نیگایەکی خوشەویستانەی بۆ بەجێهێشتم
لێرەوە ئافرەتێک تێپەری
بۆن و بەرامەی خەنەی بۆ بەجێهێشتم
لێرەوە ئافرەتێک تێپەری
تاڵە مووی پرچی بۆ بەجێهێشتم
لێرەوە ئافرەتێک تێپەری
جووتی گوارەی بۆ بەجێهێشتم
لێرەوە ئافرەتێک تێپەری
گیتارژەن بوو، هەندێ ئاوازی بۆ بەجێهێشتم
تێکرای یادگاریەکانم کۆ کردەوەو
بە درەختیکەوە هەڵمواسین
لە تەمەنی پایزو
لە وەرزی خەزان
سەرجەم هەڵوەرین !!