ما 801 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رۆستەم خامۆش

جــەژن ئــامـێـزو ژوانـگـەی بـیـنیـنــە
هـێـمـای تـەبـایــی و پــڕ پـێـکـەنیـنــە

ئاشتەوایی دڵ، خۆشەویسـتیی گیان
بـکــەن بــە هـەوێـن بــۆ جوانیی ژیان

 

جەژنە ئازیزان
 

جـەژنـە ئـازیــزان، جەژنـتـان پیـرۆز
دڵتـان تــژی بـێ  لــە ئـەویـن و سـۆز

ئـەمـڕۆ نـەبـیـنـم فـرمێـسـکـی دیـدە
بـبــیـنـم ڕۆحتـان شـــادو ئـاســوودە

واڵاکەن دەرگای مـاڵی هـەر هەمـوان
دەرکەوێ جوانیی خەندەکـەی لێـوان

سیماتان گەش بـێ لـە ئـاستی یەکتـر
ســەرزەمیـن پـڕکـەن لـە بـۆنی عەتـر

جــەژن ئــامـێـزو ژوانـگـەی بـیـنیـنــە
هـێـمـای تـەبـایــی و پــڕ پـێـکـەنیـنــە

ئاشتەوایی دڵ، خۆشەویسـتیی گیان
بـکــەن بــە هـەوێـن بــۆ جوانیی ژیان

گەڕان بۆ بابەت