لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

هەتا تەمەنی دەچووە سەر، زمانی ناسڵامەتتر دەبوو و وشەکانی ژەهراویتر. خەڵکی خۆیان لێدەبوارد، چونکە بەدبەختییەکەی ئەوانی تریشی دەگرتەوە. چونکە گەر لە پاڵ ئەودا بوویتایە و خۆشحاڵ، ئەوا وەک بێ رێزی و کردارێکی ناسرووشتی دەینواند

 

پیاوێکی پیر لە گوندێکدا دەژیا

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

پیاوێکی پیر لە گوندێکدا دەژیا. ئەو یەکێک لە بەدشانسترین خەڵکانی جیهان بوو. هەموو گوند لە دەستی ماندوو ببوون. هەمیشە بۆڵەی دەهات، بەردەوام گلەیی دەکرد و ناوچاوانی ترش بوون.

هەتا تەمەنی دەچووە سەر، زمانی ناسڵامەتتر دەبوو و وشەکانی ژەهراویتر. خەڵکی خۆیان لێدەبوارد، چونکە بەدبەختییەکەی ئەوانی تریشی دەگرتەوە. چونکە گەر لە پاڵ ئەودا بوویتایە و خۆشحاڵ، ئەوا وەک بێ رێزی و کردارێکی ناسرووشتی دەینواند.

ئەم پیاوە هەمیشە هەستی ناخۆشحاڵی لەوانی تردا درووستدەکرد.

بەڵام رۆژێک کاتێک تەمەنی بوو بە هەشتاد ساڵ، شتێکی سەیر روویدا. هەموو رووداوەکەیان بیست:

"پیاوێکی پیر ئەمڕۆ بەختەوەرە، ئەو گلەیی و گازندە ناکا، پێدەکەنێ، بگرە روخساریشی هەمیشە گەشە."

هەموو گوند لە دەوری یەک کۆبوونەوە. لە پیاوە پیرەکەیان پرسی:

ـ چی روویداوە؟

"شتێکی تایبەت رووینەداوە. هەشتاد ساڵی رەبەق من بە شوێن بەختەوەرییەوە بووم و بێ سوود بوو. ئیستاکە بڕیارم داوە بە بێ بەختەوەری بژیم و تەنیا هەوڵبدەم چێژ لە ژیانم ببینم، لەبەر ئەمەیە ئیستاکە خۆشحاڵم."

 

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

بە شوێن بەختەوەرییەوە مەبە، چێژ لە ژیانت ببینە.

 

Short Moral Stories - An Old Man

سەرچاوە:

https://wealthygorilla.com/best-short-moral-stories/