ما 3091 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

مرۆڤە زاناکە پێکەنی و وتی "مرۆڤ ناتوانێ بە هەمان قسەی خۆش چەندین جار پێبکەنێ و دیسان پێبکەنێتەوە، جا کەواتە بۆچی ئێوە هەموو جارێک سەبارەت بەهەمان کێشە سکاڵا دەکەنەوە؟"

 

مرۆڤی زانا

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

خەڵکی دەچوونە لای مرۆڤێکی زانا و هەموو جارێک سەبارەت بە هەمان کیشە سکاڵایان لا دەکرد. مرۆڤە زاناکە رۆژێک قسەیەکی خۆشی بۆ گێڕانەوە کە هەر هەموویان دەستیان کرد بە پێکەنین.

لە پاش چەند خولەکی تر هەمان قسەی خۆشی دیسان بۆ گێڕانەوە و ئەمجارە ژمارەیەکی کەمیان پێکەنین. کاتێک هەمان قسەی خۆشی بۆ سێهەمین جار گێڕایەوە، ئیتر کەس پێنەکەنی.

مرۆڤە زاناکە پێکەنی و وتی "مرۆڤ ناتوانێ بە هەمان قسەی خۆش چەندین جار پێبکەنێ و دیسان پێبکەنێتەوە، جا کەواتە بۆچی ئێوە هەموو جارێک سەبارەت بەهەمان کێشە سکاڵا دەکەنەوە؟"

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

ـ دڵنیگەرانی کێشەکانت چارەسەر ناکا، بەڵکو تەنیا کات و وزەت بە فیڕۆ دەدات.

Short Moral Stories - The Wise Man

گەڕان بۆ بابەت