و. نەژاد عەزیزی سورمێ
ژنێك ڕۆژانه گوڵ ده‌كڕێ
بیخاته به‌ر پێی گۆرانیبێژێكی به‌ناو و بانگ
ژنێكیش هه‌موو ڕۆژێ گوڵ ده‌كڕێ
بۆ شاعیری ده‌با له نه‌خۆشخانه
گۆرانیبێژ و شاعیر ڕۆژانه ده‌گرین
گوڵیش ڕۆژانه سیس ده‌بن.
خوێنم خڵتانی خۆشه‌ویستییه
یاسر زه‌ییات*
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
ناگری، ڕه‌نگه لاواز ده‌ربكه‌وێ
دڵداری ناكا
ڕقی له كه‌س نابێته‌وه و ناژی
چوون له‌وانه‌یه لاواز بێته به‌رچاو
ناخوا... ناخواته‌وه... نانووسێ
نه‌بادا لاواز ببینرێ
به نهۆمی نۆیه‌م هه‌ڵواسراو، خۆی ناكوژێ
بۆنی ئه‌وه‌ی له پێش خۆی دانا
چاوی، پێستی، لێوه‌كانی
ده‌ستی پێكرد به‌خۆیدا بڵێ
په‌رستاره‌كه گریا
پێخه‌ف
پاكه‌وانه‌كه
هه‌موویان گریان
ئه‌ویش وڕێنه‌ی ده‌كرد
ڕۆژانه كه ئیشی ده‌كرد
وه‌ختێ ڕیشی ده‌تاشی
له ڕێگادا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه
گوێی بۆ جنێوی شوفێران ڕاده‌دێرا
له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌په‌یڤی ..
شاعیرێك ژنێكی خۆش‌ویست
كه گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی خۆش ده‌وێ
گۆرانیبێژی به‌ناوبانگیش ژنێكی خۆش‌ویست
حه‌ز له شیعر ده‌كا .
ژنێك ڕۆژانه گوڵ ده‌كڕێ
بیخاته به‌ر پێی گۆرانیبێژێكی به‌ناو و بانگ
ژنێكیش هه‌موو ڕۆژێ گوڵ ده‌كڕێ
بۆ شاعیری ده‌با له نه‌خۆشخانه
گۆرانیبێژ و شاعیر ڕۆژانه ده‌گرین
گوڵیش ڕۆژانه سیس ده‌بن.
له ئه‌سانسێسردا ، ته‌واو له ئه‌سانسێردا
له ته‌نیشت ده‌رگای ئه‌سانسێردا
ده‌ستی له‌سه‌ر سنگی دانا
هه‌ستی به ئازار كرد
له ئه‌سانسێری دوای ئه‌و ، ته‌واو له بان سه‌ریدا
ده‌ستیان له‌سه‌ر سنگی دانا
هه‌ستی به ئازار كرد
پێش ئه‌سانسێر هه‌ستی به ئازار كرد
له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه به ئازار بوو
كه خۆشی‌ویست
كه بیری كه‌وته‌وه
كاتێ ویستی ڕقی لێ بێته‌وه
هه‌ستی به ئازار كرد.
ژنه‌كه پێی وت: ئارام به!
پێی وت: بۆچی ده‌رمانی ئارامبه‌خشت نه‌خواردووه؟
پێی وت: جارێكی دی ده‌رزییه‌كه ده‌رنه‌هێنی .
پێی وت: ئه‌ی بۆ ئاوا لاواز و بنێساویت ؟
پێی وت: بۆ ئازار ناچێژیت؟
به ژنه‌كه‌ی وت : ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌و چركه‌ساته ئه‌به‌دییه
خۆشگوزه‌ره دابنێ و
نه‌ختێك ئازار بچێژه
ده‌ستی دانا... ئازاری چه‌شت
گریا و به‌بیری هاته‌وه و
له‌سه‌ر گۆڕی ته‌نیشتییه‌وه ڕاكشا...
هه‌ستی به ئازار ده‌كرد و
ده‌رمانی ئارامبه‌خشی وه‌رنه‌گرت!
دكتۆر ده‌ڵێن: خوێنم خڵتانی خۆشه‌ویستییه
لێزان و فاڵچی ده‌ڵێن:خوێنم خڵتانی خۆشه‌ویستییه
ڕۆژنامه‌فرۆش ده‌ڵێ: وێنه‌ت له وێنه‌ی دوێنێی
لاپه‌ڕه‌ی مردووان ده‌چێ.
گۆڕهه‌ڵكه‌ن ده‌ڵێن : ئه‌و مردووه شێته
بۆچی ئازار ده‌كێشێ؟
فریشته‌كان ده‌ڵێن: ئه‌دی له‌و جه‌ڵته‌ی سۆزه
ئاگادارمان نه‌كردییه‌وه؟
كرمه‌كان ده‌ڵێن:
ئه‌و جه‌سته‌یه ژنایه‌تییه‌كی غه‌دداری
له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ كراوه
بۆن ده‌ڵێ: من دوو بۆنم
خۆشه‌ویستی ده‌ڵێ له‌و گێله‌م ده‌ربێنن
ئه‌و بڕوا به هه‌موو شتێك ده‌كا
خوایش ئه‌مر ئه‌كا
له مردووه‌كانی دیكه‌ی جیا بكه‌نه‌وه.
* شاعیرێكی گه‌نجی میسرییه .
* له گۆڤاری ( الهلال )ی میسری ژماره 6 - ته‌مووزی2007 .