لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

لە رۆژی سێهەمدا، لە پێش بەڕێوەبەرەکە لەوێ ئامادە بوون. بەڕێوەبەرەکە گوتی لەبەر ئەوەی ئەمرۆ تاقیکارییەکی تایبەتە، دەبێ هەر کامەیان لە پۆلێکی بەجیادا دابنیشن. لەبەر ئەوەی ئەوانیش بەجوانی خۆیان ئامادە کردبوو، قبوڵیان کرد.

 

چوار قوتابی زیرەک

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

چوار قوتابیی زانکۆ پێکەوە شەوێکیان تا درەنگان لە میوانییەک بوون و نەیانتوانی خۆیان ئامادەبکەن بۆ تاقیکاری رۆژی دوواتر. بۆ سبەی بیریان لە پلانێک کردەوە. خۆیان بە خاک و خۆل پیس و چەپەڵ کرد.

چوونە لای بەڕێوەبەرەکەیان و گوتیان کە دوێ شەو لەسەر رێگای رۆیشتنیان بۆ زەماوەند، تەگەری ماشینەکەیان پەنچەربوو و بەناچار هەموو شەو دەبا پاڵ بە ماشینەکەیانەوە بنێن. بۆیە ناتوانن لە تاقیکارییەکدا بەشداری بکەن.

بەڕێوەبەەکە بۆ ماویەک تێفکری و وتی لە دووای سێ رۆژ دەتوانن لە تاقیکراییەکی تردا بەشداری بکەن. چوار قوتابییەکە سوپاسیان کرد و وتیان ئەو کات ئامادە دەبن.

لە رۆژی سێهەمدا، لە پێش بەڕێوەبەرەکە لەوێ ئامادە بوون. بەڕێوەبەرەکە گوتی لەبەر ئەوەی ئەمرۆ تاقیکارییەکی تایبەتە، دەبێ هەر کامەیان لە پۆلێکی بەجیادا دابنیشن. لەبەر ئەوەی ئەوانیش بەجوانی خۆیان ئامادە کردبوو، قبوڵیان کرد.

تاقیکارییەکە تەنیا لە دوو پرسیار پێک هاتبوو و، سەد نمرەی هەبوو:

١ـ ناوت؟... (١ نمرە)

٢ـ کام تەگەرەیان پەنچەر بوو؟.... (٩٩ نمرە)

ئەڵتەرناتیڤەکان: ئا: تەگەری دەستی راست لە پێشەوە ب: تەگەری دەستی چەپ لە پێشەوە س: تەگەری دەستی چەپ لە دوواوە د: تەگەری دەستی راست لە دوواوە.

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

بەرپرسیارەتی کردەی خۆت وەرگرە، ئەگینا تاوانی خۆت وەردەگریت

Short Moral Stories - The Four Smart Students