لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

چەند رۆژ دوواتر سەرۆکی کۆیلەکە بە مەبەستی راو بۆ دارستان هات، گەلێک ئاژەڵی گرت و لە قەفەسی هاویشتن. کۆیلەکەیش لەلایەن پیاوانی سەرۆکەوە دۆزرایەوە، گیرا و بردیانەوە بۆلای سەرۆکە بێ بەزەییەکە. سەرۆک ئەمری بە پیاوەکانی کرد فڕێی بدەنە قەفەسی شێرەکەوە.

 

شێر و کۆیلەی هەژار

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کۆیلەیەک کە لە لایەن سەرۆکەکەیەوە بەخراپی هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرا، هەڵات و رووی لە دارستان کرد. لەوێ بەتووش شێرێکەوە بوو کە بە هۆی ئەوەی چقڵێک لە قاچی رۆچووبوو، دەیناڵاند. کۆیلەکە ئازایانە بەرەولای چوو و چقڵەکەی بۆ دەرهێنا.

شێرەکە بە بێ ئەوەی ئازاری بدا، لێی دوورکەوتەوە.

چەند رۆژ دوواتر سەرۆکی کۆیلەکە بە مەبەستی راو بۆ دارستان هات، گەلێک ئاژەڵی گرت و لە قەفەسی هاویشتن. کۆیلەکەیش لەلایەن پیاوانی سەرۆکەوە دۆزرایەوە، گیرا و بردیانەوە بۆلای سەرۆکە بێ بەزەییەکە.

سەرۆک ئەمری بە پیاوەکانی کرد فڕێی بدەنە قەفەسی شێرەکەوە.

کۆیلەکە کە بەتەمای ئەوە بوو ئیستاکە لەلایەن شێرەکەوە دەخورێ، زانی کە شێرەکە هەر هەمانە ئەو رۆژە ئەم یارمەتی دابوو. کۆیلەکە، شێرەکە و هەموو ئەو ئاژەڵانەی تری رزگارکرد وا لە ناو قەفەسەکاندا بوون.

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

ـ ئەوەی یارمەتی لێقەوماوان بدات، رۆژێک پاداشتی دەدرێتەوە.

 

 Short Moral Stories - The Lion & The Poor Slave