نەژاد عەزیز سورمێ
من ئازارده‌ر نیم
من
وەكو هەنگم لە شانە و
وەك مەل لە هێللانەیدا
بە ئیشوكاری خۆمەوە سەرقاڵم و
لەژێر شەپقەی خۆمدا دەژیم
له شاعیری تورك (ڕوشتو ئونور)ـه‌وه
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
(1)
پوخته
كە دەمرم دایە
تەنیا ئەو ته‌ڕایه‌تییه‌ت بۆ دەمێنێتەوە
لە بری قەرز
قەساب چاكەتەكەم دەبا
بەقاڵ باڵتۆكەم
بەڵام
چی لە دوای من ڕوودەدا
لە چیرۆكەكانی دڵداری
لە قەسیدەكانم
ئەی تۆ
چۆن بە تەنیا
ڕووبەڕووی ڕۆژت دەبییەوە؟
چۆن تەماشای
سیمای خەڵك دەكەی؟
بە كورتی دایە
هیچ سامانێكم
لە عەمبارەكاندا نییە و
هیچ ژنێكیش لە ماڵەوە
بە ڕووتی هێنامتە دونیا و
بە ڕووتیش دەڕۆم .
(2)
به‌ختیاری
من ئازارده‌ر نیم
من
وەكو هەنگم لە شانە و
وەك مەل لە هێللانەیدا
بە ئیشوكاری خۆمەوە سەرقاڵم و
لەژێر شەپقەی خۆمدا دەژیم
خەندەم
كە هیچ بیانوویەكی نییە
لە خۆشیان
بەڕێوباناندا دێ و دەچێ
ئەم شێتییەش
تا دەگاتە ئەوپەڕی شێتایەتی
لە ناخمەوە دێ...
من لاڵ نیم تا بێدەنگ بم
وێنەی مردووان
لەم دونیایە جوانەدا.
(3)
نۆستالیژیا
دەبێ بزانی
شارە خۆشەویستەكەم
من بێ خەون ژیام
وەختی خەوتنی كرێكاران
هاڕمۆنیكەم
لە شەقام لێ دەدا
تۆ بۆ منی
شارە خۆشەویستەكەم
وەك دەست و چاوەكانم
شارە خۆشەویستەكەم
ئێستا
هەموو شتێك ئامادەیە
بەجێت بێڵم
كەشتی ئامادەیە
چارۆگەكان بۆ تەی كردنی دەریا
كراونەتەوە
بەڵام بۆچی
مردوو یەخەم بەرنادەن؟
(*) ڕوشتو ئونور: شاعیری تورك ( 1929 ـ 1942) ماوه‌یه‌ك مامۆستا و ماوه‌یه‌كی دیكه فه‌رمانبه‌ر بووه له كانگه‌كانی خه‌ڵوز، وه‌ك ده‌بینین به‌گه‌نجی كۆچی دوایی كردووه، قه‌سیده‌كانی له زۆربه‌ی ئهنتۆڵوژییاكانی شیعری توركیدا هاتووه و به‌هه‌ند وه‌رگیراون.
برِوانە سايتى طؤظارى (كيكا):
http://www.kikahmagazine.com/?p=4952