لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

پەتاتەکان کە رەق و بەهێز بوون، لە ناو ئاوە گەرمەکەدا نەرم بوون. هێلکەکان کە بە ئاسانی دەشکێندران و پێستێکی ناسک پارێزگاری لە ناوە نەرمەکەی دەکرد، لە ئاوە گەرمەکەدا رەق بوون. دنکە قاوەکانیش کاتێک لە ناو ئاوە گەرمەکەدا بوون، شتێکی نوێیان خوڵقاند. "جا کچم، کام لەمانە تۆیت؟ کاتێک لە دەرگات دەدەن، دەتەوێ چۆن وەڵام بدەیتەوە؟ دەتەوێ پەتاتە بیت، هێلکە یاخود قاوە؟".

 

هەوڵەکانی ژیانمان

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کچێک بەردەوام لەسەر ژیانی گلەیی لە باوکی دەکرد و دەیگوت نازانێ چی لێ بکات. کچەکە ماندوو بوو لەو دۆخە و وەها دەهاتە بەرچاو بە چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک، دانەیەکی تر سەری هەڵدەدا. باوکی کە شیوکەر بوو لەگەڵ خۆیا بردی بۆ ژووری سازکردنی خواردن. لەوێ سێ قابلەمەی بچووکی لە ئاو پڕکرد و خستنیە سەر ئاگرێکی بەهێز.

هەر کە ئاوەکان دەستیان کرد بە کوڵین لە یەکیاندا پەتاتەی دانا و لەیەکی تریاندا هێڵکە و لە سێهەمینیشیاندا قاوە. ئەوسا بە بێ هیچ چەشنە قسەکردنێک لەگەڵ کچەکەی، راوەستا تا بکوڵێن. کچەکەی بە وەڕەزی سەیری دیمەنەکەی دەکرد و بیری دەکردەوە داخۆ باوکی خەریکی چییە. لە دووای بیست خولەک باوکی ئاورەکەی کوژاندەوە. ئەوسا پەتاتە و هێلکەکانی دەرهێنان و خستنیە ناو دوو دەورییەوە و لە کۆتاییدا قاوە کوڵاوکەیشی کردە ناو فنجانێکەوە.

لە کچەکەی پرسی: "کچم ئیستا چی دەبینی؟" کچەکە بە بێتاقەتی وەڵامی دایەوە: "پەتاتە، هێلکە و قاوە." باوکی گوتی: "جوانتر بڕوانە و دەست لە پەتاتەکان بدە!" کچەکە دەستی لێدان و بینی کە نەرمن. ئەوسا داوای لە کچەکەی کرد هێلکەیەک هەڵگرێ و بیشکێنێ. کچەکەی ئەمەی کرد و پاشی پێست لێکردنەوەی زانی بە جوانی کوڵاوە و رەق بوو. لە کۆتاییەدا داوای لێکرد کەمێک لە قاوەکە بخواتەوە. بۆنی خۆشی قاوەکە بزەی خستە سەر لێوی کچەکەی. کچەکەی پرسی: "باوکە مەبەستت لەمە چیبوو؟"

ئەوسا باوکی وتی پەتاتەکان، هێلکەکان و قاوەکە وەک یەک بە تووش هەمان ئاوی گەرمەوە بوون، بەڵام بە شێوازی جۆراوجۆر کاردانەوەیان هەبوو. پەتاتەکان کە رەق و بەهێز بوون، لە ناو ئاوە گەرمەکەدا نەرم بوون. هێلکەکان کە بە ئاسانی دەشکێندران و پێستێکی ناسک پارێزگاری لە ناوە نەرمەکەی دەکرد، لە ئاوە گەرمەکەدا رەق بوون. دنکە قاوەکانیش کاتێک لە ناو ئاوە گەرمەکەدا بوون، شتێکی نوێیان خوڵقاند. "جا کچم، کام لەمانە تۆیت؟ کاتێک لە دەرگات دەدەن، دەتەوێ چۆن وەڵام بدەیتەوە؟ دەتەوێ پەتاتە بیت، هێلکە یاخود قاوە؟"

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

ـ لە ژیاندا زۆر شت لە دەورووبەرماندا روودەدەن، بەڵام گرینگ ئەوەیە تۆ چلۆن وەڵام دەدەیتەوە و چلۆن دەتەوی کاردانەوەت هەبێ. ژیان بریتییە لە نەوینەوە، قبوڵکردن و ئەوسا گۆڕینی هەوڵەکانمان بۆ شتە پۆزیتیڤەکان.

Short Moral Stories - The Struggles of our Life