ما 6431 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

ئەشق ئەمجارە لە لەخۆباییبوونی پرسی کە لەناو پاپۆڕێکی جواندا تێدەپەڕی. "لەخۆباییبون، تکایە یارمەتیم بدە!" لەخۆباییبوون وەڵامی دایەوە "ناتوانم یارمەتیت بدەم، تۆ تەواو تەڕبوویت و رەنگە پاپۆڕەکەم خراپ بکەیت." ئەوسا داوای یارمەتیی لە خەم کرد. ئەویش وتی ناتوانم یارمەتیی بدەم و پێویستیم بەوەیە لەگەڵ خۆمدا بم!

ئەشق و کات

 

سەردەمانێک دووڕگەیەک هەبوو کە تێیدا هەموو هەستەکان دەژیان: شادی، خەمگینی، زانیاری و هەموو ئەوانی تریش بە ئیزافەی ئەشق. رۆژێک هەستەکان ئاگادارکرانەوە دووڕەگەکە نوقم دەبێ، کەواتە دەبێ هەمووان پاپۆڕ دروستبکەن و بڕۆن، جگە لە ئەشق.

ئەشق تەنها کەسێک بوو، مایەوە. ئەشق بڕیاری دا تا دوواچرکە خۆی راگرێ. کاتێک دووڕگەکە خەریکبوو نوقم دەبوو ئەشق داوای یارمەتی کرد.

دەوڵەمەندی لەناو پاپۆڕێکی گەورەدا بەلایدا تێدەپەڕی. ئەشق دەنگی هەڵبڕی "هۆ دەوڵەمەندی، دەتوانی لەگەڵ خۆتدا هەڵمگری؟" دەوڵەمەندی وەڵامی دایەوە "نا، ناتوانم. بڕێکی یەکجار زۆر لە ئاڵتون و لە زیو لەناو پاپۆڕەکەمدایە. شوێنی تۆ نابێتەوە."

ئەشق ئەمجارە لە لەخۆباییبوونی پرسی کە لەناو پاپۆڕێکی جواندا تێدەپەڕی. "لەخۆباییبون، تکایە یارمەتیم بدە!" لەخۆباییبوون وەڵامی دایەوە "ناتوانم یارمەتیت بدەم، تۆ تەواو تەڕبوویت و رەنگە پاپۆڕەکەم خراپ بکەیت." ئەوسا داوای یارمەتیی لە خەم کرد. ئەویش وتی ناتوانم یارمەتیی بدەم و پێویستیم بەوەیە لەگەڵ خۆمدا بم!

خۆشحاڵیش بە لای ئەشقدا تێپەڕی، بەڵام ئەوەندە خۆشحاڵ بوو کە گوێی لە دەنگی ئەشق نەبوو.

لەپڕ دەنگێک هات "ئەشق، وەرە، من یارمەتیت دەدەم." دەنگی پیرێک بوو.

ئەشق ئەوەندە خۆشحاڵ بوو تەنانەت لە پیرەکەی نەپرسی بۆ کوێ دەڕۆن. کاتێک گەیشتنە وشکاییەک، پیرەکە بەڕێی خۆیدا رۆیشت. ئەشق کە لەوە تێدەگەیشت چەندە قەرزداری پیرەکەیە، لە پیرێکی تر کە زانیاری بوو پرسی "ئەوە کێ بوو یارمەتی منی دا؟"

زانیاری وەڵامی دایەوە "ئەوە کات بوو."

ـ "کات؟ بەڵام بۆ کات یارمەتی منی دا؟"

زانیاری بە ئەقڵێکی قووڵەوە بزەیەکی هاتێ و گوتی "چونکە تەنیا کات توانای ئەوەی هەیە لەوە تێبگا ئەشق چ بایەخێکی هەیە."

سەرچاوە:

https://www.kidsworldfun.com/shortstories_loveandtime.php

Short Stories - Love and Time

 

گەڕان بۆ بابەت