لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

رۆژێک تۆفان روویکردە دارستانەکە. کەوەرەکە نەوییەوە. وەک هەمیشە درەختەکە قیت و قنج راوەستا. تۆفانەکە هەتا دەهات بەهێزتر دەبوو. درەختەکە چیتر نەیتوانی خۆی راگرێ، چیتر هەستی بە هێز لە خۆیدا نەدەکرد و سەرەڕای هەوڵی بۆ راوەستان بەڵام سەرئەنجام کەوت. ئەمە کۆتایی درەختە لەخۆڕازییەکە بوو.

 

بەهێز یان لاواز

درەختێکی ساجی لەخۆڕازی لە دارستانێکدا دەژیا. بڵیند و بەهێز بوو. لەتەنیشتیدا کەوەرەێکی بچوکیش دەژیا. ساجەکە روویکردە کەوەرەکە و گوتی "من جوان و بەهێزم. کەس ناتوانێ من شکست بدا." کەوەرەکە وەڵامی دایەوە "هاوڕێی خۆشەویست، لەخۆڕازیبوونی زۆر زەرەمەندە. بەهێزەکانیش رۆژێک دەکەون."

درەختە ساجەکە گوێی بەم وشانە نەدا و، بەردەەوام بوو لە پیاهەڵگوتن بە خۆیدا.

بایەکی بەهێز هەڵیکرد. ساجەکە بەهێز راوەستا. تەنانەت کاتێک بارانیش باری بە بڵاوکردنەوەی گەڵاکانی هەروا بەهێز راوەستا. کەوەرەکە خۆی نەگرت و خواربووەوە. درەختی ساجەکە گاڵتەی پێکرد.

رۆژێک تۆفان روویکردە دارستانەکە. کەوەرەکە نەوییەوە. وەک هەمیشە درەختەکە قیت و قنج راوەستا. تۆفانەکە هەتا دەهات بەهێزتر دەبوو. درەختەکە چیتر نەیتوانی خۆی راگرێ، چیتر هەستی بە هێز لە خۆیدا نەدەکرد و سەرەڕای هەوڵی بۆ راوەستان بەڵام سەرئەنجام کەوت. ئەمە کۆتایی درەختە لەخۆڕازییەکە بوو.

کاتێک دونیا ئارام هەڵگەڕایەوە، کەوەرەکە راست بووەوە. سەیری دەورووبەری خۆی کرد. چاوی بە درەختە لەخۆباییەکە کەوت کە لەسەر زەوی کەوتبوو.

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

لەخۆبایی بوون لەپێش کەوتندا دێت.

Short Stories - Strong or Weak