ما 5258 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: نازدار بەهرامی

کە ژنبووی دەبێ بۆ رەزای دڵی ئەوانی تر بژی.

زۆر شت دەبێ بە تاوان.

بەرز پێکەنین... بەتەنیایی پیاسەکردن... تەک رەنگبوون... زۆر شتی تریش...

کە ژنبووی دەبێ بە بێ ئەملاولا بەگوێی باوکت بکەی.

 

ژنبوون ئاسان نیە

الهە برزگر

لە فارسییەوە: نازدار بەهرامی

 

ژنبوون کارێکی ئاسان نیە!

کە ژنبووی دەبێ بۆ رەزای دڵی ئەوانی تر بژی.

زۆر شت دەبێ بە تاوان.

بەرز پێکەنین... بەتەنیایی پیاسەکردن... تەک رەنگبوون... زۆر شتی تریش...

کە ژنبووی دەبێ بە بێ ئەملاولا بەگوێی باوکت بکەی.

هەڵگری خەمەکانی دایکت بیت.

ئاگات لە دڵی خوشک و براکەت بێت.

خودا نەکا بڵێی کەمێک با بە تەنیابم. دەبی بە تاوانبارێک کە داواکەی کەمێک تەنیایی بووە!

ژن کە بووی دەبێ هاوڕازی هاوسەرەکەت بیت.

دوواتر دەبی بە دایک و ئەوسا تازە چیرۆکەکە دەست پێدەکا...!!!

وە رۆژێک چاوەکانت دەکەیتەوە و دەبینی روخسارت پڕبووە لە گنج، لە کاتێکدا ئارەزووەکانت یەک لەسەر یەک ماونەتەوە و هێشتا نەتتوانیوە بە هیچیان رابگەی.

ژنبوون کارێکی ئاسان نیە. ژنان، مرۆڤگەلێکی بەهێزن لە پشت جەستەیەکی ناسک خۆیان حەشارداوە لەبەر ئەوەی نەکا کەسێک فرمێسکەکانیان ببینێ.

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت