و. نەژاد عزیز سورمێ

تۆ وەك دووپشك

بە ترسنۆكی

لە تاریكیدا دەژی...

تۆ وەك چۆلەكە دەلەرزی

وەك ماسی سەدەفی

هەموو دەرووت لێ گیراون

 

له‌ (نازم حیكمەت )ه‌وه‌

 

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

 

(١)

بۆ ڤێرا

 

وتی: بە یارمەتیت وەرە!

وتی: بمێنەوە!

وتی: زەردەمسكە ببەوە!

بمرە!

 

هاتم ...

مامەوە ...

زەردەمسكە بوومەوە و

مردم.

 

(٢)

پیاوێكی گەشبین

كە منداڵ بوو

چ جاران باڵی مێشێكی هەڵنەكێشا

تەنەكەی بە كلكی پشیلانەوە نەكرد

یان خاڵخالۆكەیەك

لە پەلكە شخاتە بەند بكا

یاخود ،

پێ لە شارەمێروولەیەك بنێ. 

 

كە گەورە بوو

هەموو ئەو شتانەیان بەو كرد!

من لە تەنیشت جێ و بالنگانی بووم كە مرد

پێی وتم:

قەسیدەیەكم

لەبارەی خۆر و دەریا

لەبارەی

فڕنە ناووكیی و

مانگە دەسكردەكان و

گەورەیی مرۆڤایەتییەوە

بۆ بخوێنەوە!

 

(٣)

نامۆترین بوونەوەری سەرزەمین

 

تۆ وەك دووپشك وای براكەم !

تۆ وەك دووپشك

بە ترسنۆكی

لە تاریكیدا دەژی ...

تۆ وەك چۆلەكە دەلەرزی

وەك ماسی سەدەفی

هەموو دەرووت لێ گیراون

وەك دەمی ئاگرپژێنێكی خامۆش

بە سامی برام!

 Bilderesultat for optimistisk kunst