ما 5922 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

و. بەناز ئەحمەدی

هەینی کە دێت

شوێن پێی رۆیشتنت

لەسەر بەستێنی وشک و قڵشاوی بوونم

قووڵتر دەبنەوە

بۆچی نازانم ؟!

 

فرامۆشی

محمد علی دهقانی

 

رەنگە هەندێ جار منت بێتەوە بیر

بەڵام من قەت

تەنانەت بۆ چرکەیەکیش لەبیرم نەکردی

 

هەینی

فرشتە سعیدی

 

هەینی کە دێت

حەزدەکەم بفڕم

بچمە ئەو دوورانە

پشتی ئەو کێوانەی کە لە مەزنیی بوونیان

وەکوو من

نەبوونی تۆ هەست پێدەکەن

دەزانم دەزانی

قسە نەوتراوەکانی من تەنیا ئەوان نایزانن!

هەینی کە دێت

شوێن پێی رۆیشتنت

لەسەر بەستێنی وشک و قڵشاوی بوونم

قووڵتر دەبنەوە

بۆچی نازانم ؟!

خۆزگە

خۆزگە تەنیا باڵت پێدەدام.

 

سەربەخۆیی

محمدرضا نعمت پور

 

باشترین ئازادی دونیا

هی ئێرانە

مەیدانی ئازادی!

 

گەڕان بۆ بابەت