ما 14590 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دەق و جیهانی نێت

جیهانی نێت دەقەکانی بچووک کردووەتەوە. مەودا و تاقەتی خوێندنەوەی دەق لەسەر نێت بەهۆی جۆری ئامێرەوە کورت بووەتەوە و مرۆڤەکان رەنگە لە دەقێک کە زیاتر بێت لە رووبەری ئامێرەکەیان خۆیان ببوێرن و زۆر بە شوێنیدا نەچن.

بۆیە دەق لە رووی نێوەڕۆک و شکڵەوە گۆڕانێکی بەسەردا هاتووە کە دەخوازێ: یەکەم، زۆر خێرا مەبەست و پەیامی خۆی بگەیەنێ، دووهەم، چڕ بکرێتەوە. بۆیە لە دەقی جیهانی نێت دا ئامادەکاری بۆ راکێشانی سەرنجی خوێنەر کەم دەبێتەوە و ئەم ئامادەکارییە زیاتر لە بەرجەستەبوونی پەیامدا خۆی نیشاندەدا. بەڵام ئەمە نابێتەوە هۆی ئەوەی جوانناسیی دەق ون بێت. لە راستیدا چڕبوونەوە بە رواڵەت دەق لە لۆژیکی شیعر نزیک دەخاتەوە.

بەڵام هاوکات دەبێ بگوترێ ئەم چڕبوونەوەیە ئیتر لە شیعر نزیکی ناخاتەوە و لە رەگەزێکی ترە. دەتوانین بڵێین ئەم چڕبوونەوەیە زیاتر لە مانادا خۆی نیشاندەدا. مانایەک کە بە پێچەوانەی شیعر راستەوخۆیە.

شیعر چڕبوونەوەیەکی ناڕاستەوخۆی زمانە و، دەقی نێتی چڕبوونەوەیەکی راستەوخۆی زمانە.

سایتی قەڵەم

 ٢٨ی سێپتەمبری ٢٠١٩

Bilderesultat for ‫ایجاز‬‎

گەڕان بۆ بابەت