ما 6860 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

لەوانە مامۆستا "عەبدوڵا حەسەن زادە" نێزیکەی نیو سەدەیە لەو مەیدانە ئەسپی خۆی لنگ داوە. بێگومان کۆشان و ئەزموونی گەورە پیاوانی وەک مامۆستا، بۆ نەوەی داهاتوو گرنگە، کورتکردنەوەی ڕێگەی فێربوونن لەم بوارەدا. کتێبی "هونەری وەرگێڕان" لە لایەن "ژیڤان بەکر"ەوە نووسراوە و ئامادە کراوە.

 

هونەری وەرگێڕان

"هونەری وەرگێڕان" ئەمە ناونیشانی کتێبێکە کە لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەمی بابەتێکە لەبارەی وەرگێڕانەوە تێیدا ئامادەکاری کتێبەکە بۆچوونی خۆی لەمەڕ ئەم پڕۆسەیەدا خستووەتە ڕوو؛ بەشی دووەمی کتێبەکە چاوپێکەوتنی کۆمەڵێ وەرگێڕی بەتوانان، ئامادەکاری کتێبەکە لەبارەی وەرگێڕانەوە پرسیویەتی. لە کتێبەکەدا چەندان لایەن و کەلەبەری تاریک سەبارەت بە وەرگێڕانەوە تیشکی خراوەتە سەر. وەرگێڕە بەشدارەکانی نێو کتێبەکە، بە چوونگە و بۆچوونی خۆیان پرسەکانیان بە وەڵام گەیاندووە. پرسەکان هونەرییانە پرسراون، وەرگێڕەکانیش وەڵامی هونەرییان داوەتەوە. ئەم کتێبە کۆشین و ئەزموونی چەند وەرگێڕێکی بەتوانان کە دەمێکە لەو پانتاییییە ڕەنجیان کێشاوە و ماندوو بوون؛ ئامادەکار ئیشی لەسەر دەرخستنی گەوهەری دەریای هزری بەشداربووان کردووە، لەوانە مامۆستا "عەبدوڵا حەسەن زادە" نێزیکەی نیو سەدەیە لەو مەیدانە ئەسپی خۆی لنگ داوە. بێگومان کۆشان و ئەزموونی گەورە پیاوانی وەک مامۆستا، بۆ نەوەی داهاتوو گرنگە، کورتکردنەوەی ڕێگەی فێربوونن لەم بوارەدا. کتێبی "هونەری وەرگێڕان" لە لایەن "ژیڤان بەکر"ەوە نووسراوە و ئامادە کراوە، خانەی کولتوور لە شاری هەولێر بۆی چاپ دەکات. دیمانەی نێو کتێبەکە لە ڕۆژنامەی جیا جیا و گۆڤاردا، بڵاو کراونەتەوە. بڕیارە ئەم حەفتەیە چاپ بکرێ و بە هەموو شار و شارۆکەکانی کوردستاندا، بڵاو بکرێتەوە.

گەڕان بۆ بابەت