و. نەژاد عزیز سورمێ
پێستی سكم
بە ئێسقانی پشتمەوە نووساوە
سیمای براشم
لە هی من وێرانتر
من تێكشكاوم
وێنەی (كابول)ی دایكم و
(بوزا)ی باوكم
لە شیعری نوێی ئەڤغانییەوە
ئەلیاسی عەلەوی
و: نهژاد عزیز سورمێ
(١)
بە پێڵاوی لۆكەوە
بە پێڵاوی لۆكە و
باڵتۆی سەوزەوە
لەسەر پەیژەكە دانیشتووی
بێ پێڵووبزاوتێك
لە گۆنات ڕاماوە
هەناسەت ،
بۆ ڕێبوارانی ماندووی خۆرنشین
چایەكی گەرمە
تۆ دەڕۆی
جوانیشت
لەسەر پەیژە دانیشتووە .
(٢)
لە دەساڵیدا كۆتاییم پێ هات
برسیم
وەك قورئانێک
هەزار ساڵە
دەلاقە دەبوغزێنێ
تینووم و
(عەباس) یش
هەموو ئاوەكەی
بۆخۆی دەویست !
پێستی سكم
بە ئێسقانی پشتمەوە نووساوە
سیمای براشم
لە هی من وێرانتر
من تێكشكاوم
وێنەی (كابول)ی دایكم و
(بوزا)ی باوكم ..
تەماشای هەنییەم كە !
من وەك ئەو سپییەتی و ڕەشاییە
لە بەردامە كۆتاییم پێ بێ.
* ئهلیاسی عهلهوی شاعیری ئهفغانی ساڵی 1981 لهدایك بووه ، یهكهمین كۆشیعری ( من گورگێكم خهون دهبینم) له تاران بڵاوكردووهتهوه ، ئێستا له ئوستورالیا دهژی .
شیعری یهكهم بڕوانه ماڵپهڕی ( جدار الصوت ) ڕۆژی 11-12-2015 ، شیعری دووهم له ڕۆژنامهی (العالم)ی عێراقی ژمارهی ڕۆژی 22-12-2015 كراون به كوردی .