لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

پیاوەکە هەستا جل و بەرگی لەبەر کرد و چووە دەرەوە بەر بارانە بەلێزمەکە، هاواری کرد "هێشتا لێرە ماوی؟" دەنگێک وەڵامی دایەوە "ئەرێ." پیاوکە گوتی هیشتا پێویستت بە یارمەتییە؟" دەنگەکە گوتی "ئەرێ." پیاوەکە گوتی "لە کوێێ؟" دەنگەکە گوتی "لێرە لەسەر جۆلانێکە."

 

یارمەتیدەر بە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

ژن و پیاوێک کاتژمێر سێی بەیانی بە دەنگی بەرزی کوتانی دەرگاکەیان لەخەو بەئاگاهاتن. پیاوەکە هەستا و دەرگاکەی کردەوە، بینی پیاوێکی مەست لەوێ راوەستاوە و دەیەوێ بێتە ژوورەوە.

پیاوە گوتی "نابێ. کاتژمێر سێی بەیانییە!" ئەمەی گوت، دەرگاکەی داخستەوە و گەڕایەوە بۆ ناو جێگاکەی.

ژنەکەی پرسی "کێ بوو؟" پیاوەکە گوتی پیاوێکی مەست بوو و دەیەویست بێتە ژوورەوە." ژنەکە گوتی "یارمەتیت دا؟" پیاوەکە گوتی "نا، کاتژمێر سێیە و لە دەرەوە بارانێکی بەخوڕ دەبارێ!" ژنەکە گوتی "تۆ شت زوو فەرامۆش دەکەی، لەبیرت نایەت سێ مانگ لەوەپیش قاچت شکا و دوو کەس یارمەتیان دای؟ من لام وایە دەبێ یارمەتی بدەی!"

پیاوەکە هەستا جل و بەرگی لەبەر کرد و چووە دەرەوە بەر بارانە بەلێزمەکە، هاواری کرد "هێشتا لێرە ماوی؟" دەنگێک وەڵامی دایەوە "ئەرێ." پیاوکە گوتی هیشتا پێویستت بە یارمەتییە؟" دەنگەکە گوتی "ئەرێ." پیاوەکە گوتی "لە کوێێ؟" دەنگەکە گوتی "لێرە لەسەر جۆلانێکە."
Bilderesultat for drunken  man i swingen