ما 4394 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

ژنەکە لەسەر کلینیکسەکەی سەر مێزەکە یاداشتێکی بچووکی جێ هێشتبوو "تۆ هیچ قەرزاری من نیت. کەسێک جارێکیان یارمەتی منی دا، هەر وەک چۆن من یارمەتی تۆ دەدەم. جا گەر دەتەوێ بەڕاستی پارەکەی من بدەیتەوە ئەوا مەهێڵە ئەم زنجیری خۆشەویستییە لەلای تۆ کۆتایی بێت."

 

زنجیری خۆشەویستی

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

پیاوێک بۆ یارمەتیدانی ژنێک کە لە قەراخ جادە ماشینەکەی راوەستابوو، رایگرت. بڕیاری دا یارمەتی بدات، بۆیە ماشینەکەی کە لە جۆری پۆنتیاک بوو لە تەنیشت مێرسێدێسەکەی ئەودا راگرت. ژنە پیرەکە بەهۆی دەرکەوتنی کتوپڕی ئەوەوە کەمێک ترسا. پیاوەکە لەمە گەیشت و بۆیە بە ئارامی هەوڵی دا ئارامی بکاتەوە. پێی گوت "نیگەران مەبە، من دەمەوێ یارمەتیت بدەم. ناوم 'برایان ئاندێرسۆن'ە"

ئەوسا دەستی کرد بە گۆڕینی تەگەرە پەنچەرەکەی. لە کاتی گۆڕینیدا کەمێک پیس بوو و بگرە کەمێکیش دەستەکانی بریندار. کاتێک تەواوبوو، ژنەکە لێی پرسی چەندەی دەبێ بداتێ. ئەویش گوتی گەر دەیەوێ بەڕاستی پارەی بداتێ واچاکە لەجیاتی دانی پارە بەو، ئەم کارە سەبارەت بە کەسێکی تر کە موحتاجە بکات.

هەمان ئێوارە ژنەکە لە کافەیەکی بچووک دا راوەستا. ئەو کچەی وا لەوێ کاری دەکرد ژنێکی سک پڕی ماندوو بوو. بەڵام بەپێچەوانەی ماندووییەکەی یەکجار میهرەبان و لەبەر دڵان بوو.

ژنەکە بیری کردەوە چلۆن کەسێک کە ئاوەها بەهۆی کاری درێژخایەنەوە ماندووە دەتوانێ ئەوەندە بەرامبەر بە ئەو میهرەبان و دۆستانە بێت.

ئەوکات بیری برایان کەوتەوە. بۆیە کاتێک لە خواردنەکەی بووەوە سەد دۆلاری دایە. کچەکە ویستی باقی پارەکەی بداتەوە کە دیتی ژنەکە رۆیشت.

ژنەکە لەسەر کلینیکسەکەی سەر مێزەکە یاداشتێکی بچووکی جێ هێشتبوو "تۆ هیچ قەرزاری من نیت. کەسێک جارێکیان یارمەتی منی دا، هەر وەک چۆن من یارمەتی تۆ دەدەم. جا گەر دەتەوێ بەڕاستی پارەکەی من بدەیتەوە ئەوا مەهێڵە ئەم زنجیری خۆشەویستییە لەلای تۆ کۆتایی بێت." ئەوسا چوار سەد دۆلاری تری لە ژێر کلینیکسەکەدا دۆزییەوە.

ئەو رۆژە کچەکە زووتر چووەوە بۆ ماڵەوە. لە رێگادا بیری لە ژنەکە و پارەکە کردەوە. بیری لەوە دەکردەوە چۆن ئەو ژنە دەیزانی ئەم پێویستی بەم یارمەتییە بوو.

کاتێک گەیشتەوە ماڵەوە بینی هاوسەرەکەی نیگەرانە. ئەمەی کە بینی نەیتوانی چی دی راوەستێ و خەبەرە خۆشەکەی بە هاوسەرەکەی دا. ئەوسا ماچی کرد و چرپاندی بە گوێیدا "ئیستا ئیتر هەموو شتێک چاکە. خۆشم دەوێی برایان ئاندێرسۆن."

 

Bilderesultat for ‫زنجیر عشق‬‎

 

 

گەڕان بۆ بابەت