ما 4526 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

لە کەوتنە خوارەوە بەردەوام بوو و لەم ساتە ترسناکەی ترس و دڵەڕاوکێدا هەموو رووداوە خۆش و ناخۆشەکانی ژیانی هاتەوە بیر. بیری لە نزیکبوونەوەی هەنووکەی مەرگ دەکرد کە کتوپڕ ئەو گوریسەی بە دەوری کەمەریا بەستبووی بە تووندی رایگرتەوە. ئیستا جەستەی بەو ئاسمانەوە ئاوێزان بوو.

گوریس

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

شەو بە قورسی خۆی بە سەر لووتکەی شاخەکاندا راکێشابوو و پیاوەکە هیچ شوێنێکی نەدەبینی. دونیا نووتەک و تاریک بوو. مانگ و ئەستێرەکانیش بە هەورەکان داپۆشرابوون.

ئەو تەنیا چەند میترێکی بۆ سەر شاخەکە مابوو کە کتوپڕ خزا و بەربووەوە، هەستی بە خێرایی تووندی بەربوونەوەی خۆی کرد. کاتێک کەوتە خوارەوە تەنیا هەستی بە خاڵە رەشەکان دەکرد کە بە تووندی بە بەر چاوەکانیدا دەهاتن و دەڕۆیشتن، هەروەها هەست بە توانای راکێشانی هێزی زەوەی کە ئەوی بەرەو خۆی شێتانە رادەکێشا.

لە کەوتنە خوارەوە بەردەوام بوو و لەم ساتە ترسناکەی ترس و دڵەڕاوکێدا، هەموو رووداوە خۆش و ناخۆشەکانی ژیانی هاتەوە بیر. بیری لە نزیکبوونەوەی هەنووکەی مەرگ دەکرد کە کتوپڕ ئەو گوریسەی بە دەوری کەمەریا بەستبووی بە تووندی رایگرتەوە. ئیستا جەستەی بەو ئاسمانەوە ئاوێزان بوو. تەنیا گوریسەکە ئەوی راگرتبوو. لەم ساتە پڕ لە بێدەنگییەدا هیچ چارەیەکی تری نەبوو جگە لەوە هاوار بکا و بڵێ "فریام کەون!"

لەناکاو دەنگێکی قووڵ لە ئاسمانەوە وەڵامی دایەوە: "دەتەوێ چت بۆ بکەم؟" ئەم وەڵامی دایەوە "خودایە بمپارێزە."

ـ لات وایە دەتوانم بتپارێزم؟

ـ ئەیچۆن، من باوەڕم وایە دەتوانی.

ـ کەواتە گوریسەکەی دەوری کەمەرت ببڕە.

ماوەیەک بێدەنگی زاڵبوو. بێدەنگییەکە رابورد و پیاوەکە بڕیاریدا بە تەواوی توانایەوە خۆی بە گوریسەکەیەوە رابگرێ.

بۆ رۆژی دوواتر تیمی فریاگوزاری راپۆرتی دا کە شاخەوانەکان جەستەی رەق هەڵاتووی پیاوێکیان دۆزیوەتەوە، ئەو پیاوەی بە گوریسێکەوە لە شاخەوە ئاوێزان بووە و هەر دوو دەستی بە گوریسەکەوە بووە. راپۆرتەکە دەیگوت پیاوەکە تەنیا میترێک لە عەرزەکەی ژێری دوور بووە.

Bilderesultat for climber

گەڕان بۆ بابەت