ئاری عوسمان خەیات

له‌م ڕوانگه‌وه‌، من به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك (پرۆسێسی زه‌واج)م پێ شتێكی قه‌شمه‌رجاڕانه‌یه‌ و پێویسته‌ گه‌نجی كورد، به‌ كه‌مێك عه‌قڵه‌وه‌ بچێته‌ نێو ئه‌م پرۆسێسه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌وه‌، ده‌نا پاش نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ، نه‌ كچه‌كه‌ ئه‌و یاخییه‌ جوانه‌ی جاران ده‌مێنێته‌وه‌ و نه‌ كوڕه‌كه‌ش ده‌زانێت چۆن له‌و دۆخه‌ خۆی قورتار بكات،

 

تیۆریزه‌ی ئۆنتۆلۆجیای دایكایه‌تی


ئه‌نجام:
به‌درێژایی مێژوو پیاو هه‌وڵیداوه‌ له‌ڕێگه‌ی زه‌واجه‌وه‌، ئه‌م غه‌ریزه‌یه‌ی ژن بۆخۆی كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، چونكه‌ له‌ نیهانی خۆیاندا (هه‌رچی ژنی دونیا هه‌یه‌) له‌وه‌ تێگه‌یشتوون‌، كه‌ پیاو به‌م زه‌واجه‌ی خۆی داهێنه‌رێتی‌، هه‌وڵده‌دات شتێكی لێ بستێنێته‌وه‌، به‌ڵام بیریان چووه‌ته‌وه‌ چیتر، له‌گه‌ڵ پیاوان، نه‌چنه‌ نێو ئه‌و گه‌مه‌یه‌وه‌.

*ده‌مه‌وێ بگه‌م به‌ چی؟
له‌م وتاره‌دا، هه‌وڵده‌ده‌م له ‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی (سایكۆلۆجیای مێ) له‌و نهێنییه‌ تێ بگه‌م (هیچ نه‌بێ بۆ خۆم، تێ بگه‌م)، كه‌ چۆن غه‌ریزه‌ی دایكایه‌تی له‌ چوارچێوه‌ی سیستمی نێرسالارانه‌ی زه‌واجدا، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی (مێ/ ژن/ دایك) له‌ داهێنان و بیركردنه‌وه‌ بكه‌وێت و ببێته‌ بوونێكی ناڕه‌سه‌ن و خۆله‌ده‌ستداو.