سیروان تەییبی
هه‌روا که مارکس پێمان ده‌ڵێت مرۆڤ به‌رهه‌می بارودۆخی خۆیه‌تی، سوژه‌ی ئه‌م چیرۆکانه‌یش که له‌م یاسایه به دوور نییه به‌رهه‌می بارودۆخێکی شۆرشگێرانه‌یه، واته سووژه بیر و ئەندێشەی خۆی له بارودۆخ وه‌رگرتووه و به‌و هۆیه‌وه که ئەندێشەی شۆڕشگێرانه له مێشکی سووژه‌دا ریشه‌ی نییه و، سووژه به لێکدانه‌وه به‌م بیره نه‌گه‌یشتوه تووشی وه‌ها کاره‌ساتێک بووه.
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە بۆ کۆمەڵەچیرۆکی خەج و ...ی خالیدی خاکی
کاری مرۆڤ مانایی ژیانی مرۆڤه. واته مرۆڤبوون ریشه‌ی له کاری مرۆڤدایه. به کاره‌که مرۆڤبوون مانا په‌یدا ده‌کات. جیاوازی کاری ئینسان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا که له راده‌ی هه‌ستی ساویلکه‌ی خۆی سه‌رتر ناڕوات له‌وه‌دایه که کارەکەی دەرەنجامی ئەندێشە و پراکتیکی خۆیەتی. ئه‌م چه‌ند رسته‌یه به‌جوانی ده‌توانێت مرۆڤمان بۆ پێناسه بکات. لادان له‌م شێوازه له ژیان له فه‌لسه‌فه‌دا به چه‌مکی بە‌خۆنامۆیی پێناسه ده‌کرێت که یه‌کێکه له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی مرۆڤایه‌تی.
چه‌مکی ئابژێکتیڤ کردن واته زاڵبوونی مرۆڤ به‌سه‌ر دونیای ده‌ره‌وه‌ی زێهندا دەرەنجامی دوو چه‌مکی تر واته ئەندێشە و کرده‌وه‌یه. مرۆڤ تاکه بوونه‌وه‌ری سروشته که بیر ده‌کاته‌وه و له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بیرکردنه‌وه ده‌ست ده‌داته کرده‌وه و تێده‌کۆشێت بۆئه‌وه‌ی که بیر و ئەندێشەی خۆی به‌سەر دونیای ده‌وروبه‌ریدا زاڵ بکات.
ئینسان به بیرکردنه‌وه‌ی خۆی ده‌گاته حه‌قیقه‌تێکی زێهنی و گشتیێکی راست که پێناسه‌ی خۆی و ده‌وروبه‌ر و په‌یوه‌ندیه‌کانی دونیای ده‌ره‌وه‌ی زێهنی پێده‌کات و وه‌کوو مرۆڤێکی خۆهوشیار ده‌ست ده‌داته کرده‌وه. ناوبژیوانی نێوان ئەندێشە و کرده‌وه که ئەندێشە له‌ودا ره‌نگ ده‌داته‌وه خۆدی مرۆڤه که هه‌م بیرکه‌ره و هه‌م بکه‌ره . واته هێزی سه‌ره‌کی بۆ یه‌ک کردنی سوژه و ابژه مرۆڤه.
به‌ڵام له دونیای سه‌رمایه‌دا پاره جێگای ئه‌م هێزه سه‌ره‌کیه ده‌گرێت و کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر کرده‌وه و ئەندێشە. واته مرۆڤ بۆ دابه‌زاندنی ئەندێشەی خۆی له دونیای ده‌ره‌وه‌دا پێویستیی سه‌ره‌کیی به پاره هه‌یه و هێزی ئه‌م مرۆڤه به راده‌ی پاره‌ی ئه‌و مرۆڤه پێناسه ده‌کرێت واته ئه‌ندێشه جوانه‌کان وا سووژه‌کانیان پاره‌یان نیه له ئاستی خه‌یاڵدا ده‌مێنه‌وه و و ئەندێشە ته‌سکه‌کانیش وا سوژه‌کانیان پاره‌یان هه‌یه ده‌بنه ابژه .
که وابوو پاره له سیستمی سه‌رمایه‌دا وه‌کوو هێزێکی سه‌ره‌کی و هه‌مه‌لایه‌نه ته‌واوی به‌شه‌کانی ژیان ده‌خاته ژێر کاریگه‌ری خۆی و له‌ره‌وتی ئابژێکتیڤیتەدا ده‌چێته جێگای خۆدی مرۆڤ و مرۆڤ به‌خۆنامۆ ده‌کات.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م تێئۆره که به کورتی باسمان کرد په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، کلتوری و ئابوریه‌کان داده‌مه‌زرێت. لێره‌دا ئیمه به کورتی باسی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیه ئابوریه کان وه‌کوو بناخه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی تر ده‌که‌ین.
چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌کان:
ئاوات هه‌ست به بۆشایێکه که له ئاژه‌ڵ و مرۆڤدا پێک دێت، به‌ڵام جیاوازیی ئاواتی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا ئه‌وه‌یه که ئاواتی مرۆڤ له ئاستی هه‌ستی ساویلکه‌ی، سه‌رتر ده‌روات و ئاواتی مرۆڤ یه‌که‌م جار له ئەندێشەی مرۆڤ دا پێک دێت و پاشان ئینسان بۆ دابینکردنی ئاواته‌کانی ده‌ست ده‌داته کار و تێکۆشان به‌ڵام کار و تێکۆشانێک که بیر و ئایدیایەکی له‌پشتدایه. له‌م ره‌وته‌دا مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی تر به‌رەوڕوو ده‌بێته‌وه و له ئاکامی ئه‌م به‌رەوڕووبونه‌وه‌یه‌دایه که په‌یوه‌ندی ئه‌رباب و به‌نده داده‌مه‌زرێت. مرۆڤێک وا بووه به به‌نده له خزمه‌ت ئاواته‌کانی ئه‌ربابدایه واته کاری مرۆڤی به‌نده دابینکه‌ری ئاواته‌کانی ئه‌ره‌بابه.
له پرۆسه‌ی کارکردن له سیستمی سه‌رمایه‌دا مرۆڤی کرێکار به‌رهه‌مهێنه‌ری که‌لوپه‌لی بژێوی ژیانی مرۆڤه واته مرۆڤی کرێکار ئەندێشەی خۆی له به‌رهه‌می کاری خۆیدا دێنێته دی به‌ڵام به‌رهه‌می کاری کرێکار نه بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیه‌تی و نه هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیشی به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆیدا هه‌یه واته ئەندێشەی به‌دیهاتووی مرۆڤ که مانای ژیانی مرۆڤه هی مرۆڤ نیه .
له‌م سیستمه‌دا که‌لوپه‌ل که ئامرازێکه بۆ بژێوی ژیان ده‌بێته ئامانجێک بۆ ژیانی مرۆڤ. دروستکراوی مرۆڤ وه‌کوو هێزێکی ده‌ره‌کی له به‌رانبه‌ری مرۆڤدا ڕاده‌وه‌ستێ و چۆنیه‌تی ژیان و په‌یوه‌ندیه‌کانی مرۆڤ دیاری ده‌کات.
له‌م ره‌وته‌دا که له راستیدا خاوه‌نی سه‌ره‌کی ئه‌م به‌رهه‌مانه کرێکاره‌کانن ته‌نها به‌شێکی بچووک له به‌رهه‌مه‌کان به کرێکاره‌کان ده‌درێت بۆ دابینکردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستیه‌کانی ژیان. که ئه‌م به‌شه له به‌رهه‌مه‌کان وا ده‌درێت به کرێکاران وه‌کوو تێچووی به‌رهه‌مهێنان له‌لایان سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه ئه‌ژمار ده‌کرێت. واته مرۆڤ له ئاستی ئامرازێکدا داده‌به‌زێت و شێوه‌ی روانینی ئه‌و بۆ کار نه وه‌کوو مانای ژیان به‌ڵکو وه‌کوو ئامرازێک و ناچارییەک بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانه.
به پێی ئه‌و شتانه وا به کورتی ئاماژه‌مان پێدا شێوازی کار و به‌رهه‌مهێنان له سیستمی سه‌رمایه‌دا ده‌بێته هۆی بەخۆنامۆبوونی مرۆڤ.
جێگای ئاماژه‌یه که له‌م په‌یوه‌ندییه به‌رهه‌مهێنانه‌دا ئایدیای قازانجخوازی زاڵه واته ئامانجی سه‌ره‌کی مرۆڤ له ژیان ده‌بێته به‌ده‌ستهێنانی قازانج به‌پێی ئه‌م ئامانجه‌ش ده‌روانێته مرۆڤه‌کانی تر و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌گرێت واته له دونیای سه‌رمایه‌دا دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان مرۆڤ به‌جێی ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤایه‌تی و ئەندێشە بێت له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌سته قازانجخوازانەکانه که ئه‌م شێوه په‌یوه‌ندیه مرۆڤ له جێگه و پێگه‌ی مرۆڤبوون دوور ده‌که‌وێته‌وه و ده‌بێته ئامرازێک له خزمه‌تی قازانجدا.
له نێو ئه‌م په‌یوه‌ندیه نه‌خۆشانه‌دا ئەندێشە و تێکۆشان بۆ زاڵکردنی ئەندێشە به‌سه‌ر دونیادا وه‌کوو ئایدیایەکی به‌نرخ به مرۆڤه تازه پێگه‌یشتوه‌کان فێر ده‌کرێت به‌ڵام کاتێک که ئه‌و مرۆڤانه به‌م ئایدیاوه و به بێ توانایی لێک دانه‌وه‌ی درووست ده‌چنه ناو کۆمه‌ڵگاوه له گه‌ڵ ئایدیای زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا به پارادۆکس ده‌گه‌ن و چون توانایی لێکدانه‌وه‌ی دروست فێر نه‌بوون تووشی بە‌خۆنامۆیی و قەیرانی ده‌رونی ده‌بن.
کۆمه‌ڵه چیرۆکی خه‌ج و ...
له یه‌که‌م چیرۆکی کۆمه‌ڵه چیرۆکه‌که‌دا ده‌نکه به‌فر وه‌کوو که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی ناو چیرۆکه‌که که‌سایه‌تیەکی شۆرشگێره که به هه‌ستێکی جوانه‌وه بانگهێشتی هه‌موان ده‌کات بۆ خه‌بات بۆ نموونه ده‌توانین ئاماژه به‌م چه‌ند رسته‌یه‌ی ناو چیرۆکه‌که بده‌ین : (ناوی چیرۆکه‌که: ژیان گه‌لێک شیرینه)، (هه‌ر نه‌مانێ گه‌شه‌ی مانێ که‌یه)، (به‌ڵام هیچ زستانێک هه‌ر چه‌نیش به ته‌وژم قین بێ ناتوانێ و له ده‌ستی نایێ به‌ر به هاتنی به‌هار بگرێ)، به سه‌رنجدان به کاتی نووسینی ئه‌م چیرۆکه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م چیرۆکه له بارودۆخێکی شۆرشگێرانه‌دا نوسراوه.
کاتێک له کۆمه‌ڵه چیرۆکه‌که‌دا ده‌چینه پێشێ ئه‌م هه‌سته شۆرشگێرانه بەرەبەرە له‌ناو ده‌چێت و سوژه تووشی بەخۆنامۆییەکی سه‌یر ده‌بێت.
هه‌روا که له چیرۆکی (مۆنالیزا له چاوی منه‌وه فرمێسک ئه‌بارێنێ) که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی چیرۆک هه‌ست به بوونی دوو باڵ ده‌کات که له شانه‌کانیدا ڕواون و کاتێک که به دووباڵه‌کانیه‌وه هه‌ڵ ده‌فرێت و به‌ره‌و لای هاورێکانی ده‌روات چاوه‌روانی ئه‌وه‌یه که هاورێکانی کرنوشی بۆ به‌رن به‌ڵام له لایان هاورێکانیه‌وه به پێچه‌وانه نه‌ک کرنوشی بۆ نابردرێت به‌ڵکوو به‌ردبارانیش ده‌کرێت .
له‌م چه‌ند رسته‌وه وا باسمان کرد وامان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که سوژه بیری شۆرشگێرانه وه‌کوو ئایدیایەکی به‌نرخ سه‌یر ده‌کات که خاوه‌نی ئایدیاکه شایانی کرنوشبردنه به‌ڵام سوژه به‌م روانینه‌وه له‌گه‌ڵ راستیی دونیای ده‌ره‌وه‌دا به پارادۆکس ده‌گات که هۆکاری تووشبوون به‌م پارادۆکسه ده‌توانین بگه‌رێنینه‌وه بۆ ئه‌مه‌ی که: هه‌روا که مارکس پێمان ده‌ڵێت مرۆڤ به‌رهه‌می بارودۆخی خۆیه‌تی سوژه‌ی ئه‌م چیرۆکانه‌ش که له‌م یاسایه به دوور نییه به‌رهه‌می بارودۆخێکی شۆرشگێرانه‌یه واته سووژه بیر و ئەندێشەی خۆی له بارودۆخ وه‌رگرتووه و به‌و هۆیه‌وه که ئەندێشەی شۆرشگێرانه له مێشکی سووژه‌دا ریشه‌ی نییه و سووژه به لێکدانه‌وه به‌م بیره نه‌گه‌یشتوه تووشی وه‌ها کاره‌ساتێک بووه.
یه‌کێکی تر له کێشه کانی ئه‌م جۆره سووژانه ئه‌وه‌یه که به دوای به‌هه‌شتێکی ونبوو بۆ مرۆڤ ده‌گه‌رن نه‌ک سازکردنی ئه‌و به‌هه‌شته بۆ نمونه‌ی تر ده‌توانین ئاماژه به چیرۆکه‌کانی سه‌مه‌دی بێهره‌نگی بده‌ین که سووژه راسته‌وخۆ له ژێر کاریگه‌ری ئه‌ودایه بۆ نمونه له چیرۆکی (ماهی سیاه کوچولو)دا سوژه هه‌ر به‌دوای په‌یداکردنی ئه‌و به‌هه‌شته ونبووه‌دا ده‌گه‌رێت وا باسمان کرد.
هه‌روا که له کۆمه‌ڵه چیرۆکه‌که‌دا ده‌چینه پێشه‌وه زیاتر و زیاتر بەخۆنامۆ ده‌بێت و ته‌نانەت بیری شۆرشگێریشی وه‌ک و ئایدیایەکی به‌نرخ لا نامێنێت هه‌روا که له چیرۆکی (به‌رامه‌یکی ئاشنا)دا ده‌ڵێت (تۆ بڵێی کام شه‌راب وه‌ک شه‌یدایی مرۆڤ مه‌ست بکات؟ مه‌ستێکی وڕ و کاس که ده‌سه‌ڵاتی فام و قسه‌ی خۆی نه‌بێت و ....) به‌م رسته بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که سووژه له مۆرفینی شه‌یدایی بۆ چاره‌سه‌رکردنی شێرپه‌نجه‌ی بە‌خۆنامۆیی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
تایبەت بە بە‌خۆنامۆیی سوژه له‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکه دا ده‌توانین ئاماژه به چیرۆکی(دوو بۆچوون) و چەندین نموونەی دیکەش بدەین و لەڕاستیدا ئەم بەخۆنامۆبوونەوە نەک هەر لە هێلی زەمانی ئەم کۆمەڵە چیرۆکەدا بەڵکوو لە زۆربەی بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگاشدا بە ئاشکرا بەدی دەکرێت.