ستافی سایتی قەڵەم
لەدەستدانی دکتۆر جەلال، خەسارێکی گەورەیە بۆ رۆشنبیری کوردی و خەمێکی گەورەی لای ئێمە وەک هاوڕێیانی دێرین جێهێشت. وەک ستافی سایتی قەڵەم سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کاری کاک جەلال و جفاتی رۆشنبیری کوردی دەکەین و، هیوای سەبوری بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
لەبیرماندا دەمێنی هاوڕێ گیان
دکتۆر 'جەلال حاجیزادە' نووسەر و رۆشنبیر بە هۆی جەڵدەی دڵ کۆچی دووایی کرد و ئەمە خەم و پەژارەیەکی زۆری لە ناو بازنەی بیر و زانستی کۆمەڵگەی کوردیدا لە دووای خۆی جێهێشت.
کاک جەلال کاتێک ئەنجوومەنی قەڵەم سایتی خۆی دامەزراند و بە فەرمی لە جیهانی نێت دا چالاکییەکانی خۆی دەستپێکرد، هاوکارێکی بەردەوامی سایتی قەڵەم بوو و بەردەوام بە وتارەکانی خۆی ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەی بەهێزتر رادەگرت.
لەدەستدانی دکتۆر جەلال، خەسارێکی گەورەیە بۆ رۆشنبیری کوردی و خەمێکی گەورەی لای ئێمە وەک هاوڕێیانی دێرین جێهێشت.
وەک ستافی سایتی قەڵەم سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کاری کاک جەلال و جفاتی رۆشنبیری کوردی دەکەین و، هیوای سەبوری بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
ستافی سایتی قەڵەم
٢٠٢٠ ـ ١٠ ـ ١٣