ما 12754 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سیاسەت و ئەخلاق

مەکیاڤیللی بە نووسینی کتێبی 'میر' هەوڵیدا بە رەچاوکردنی ریال پولیتیک و ئەوەیکە سیاسەت خاوەن یاسا و رێسای خۆیەتی و بەدوورە لە پارامێترە ئەخلاقی و ئایدیالییەکانی سەدەکانی ناوەڕاست، جۆرێک لە واقعبینی رەچاوبکات. بەم شێوەیە بە سەرهەڵدانی مەکیاڤیللی گوترا سیاسەت پێی نایە ناو قۆناغی مودێرنەوە!

بەڵام داخۆ گەر سیاسەت لە ئەخلاق و لە ئایدالەکان دابماڵین چی لێ دەمێنێ؟ بێگومان ئەوەی لێدەمێنێ وا مەکیاڤیللی لە کتێبەکەی خۆیدا وەسفی دەکا. واتە میر دەتوانێ بۆ راگرتنی وڵات و سڕینەوەی پشێوی لەهەر ئامرازێکی مومکین کەڵک وەربگرێ.

بەڵام سەردەمی مودێڕن خاوەن  پەیماننامەیەکی جیهانیشە بە ناوی 'جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ' کە بەجۆرێک بەئەخلاقی کردن سیاسەتە. کاتێک مرۆڤ لەم جاڕنامەیەدا دان بە کۆمەڵێک مافی بنەڕەتیدا دەنێ، بەو مانایەیە دەیەوێ کۆت و بەندی ئەخلاق بە ملی سیاسەتدا هەڵواسێ.

بۆیە دەتوانین بڵێین هیچ کاتێک سیاسەت لە ئەخلاق بەدوور نەبووە. چ ئەو کاتەی مەکیاڤیللی ئەخلاقی لێ سڕییەوە (ئەمەش جۆرێکە لە هەڵوێستی ئەخلاقی ئەو. واتە هەڵوێستی دژە ئەخلاقی خۆی ئەخلاقە)، چ ئەو کاتەی مرۆڤ لە رێگای مافەکانی مرۆڤەوە ویستی سیاسەت ئاوێتەی ئەخلاق بکاتەوە.

سایتی قەڵەم

٣٠مانگی یەکی ٢٠٢٠

Bilderesultat for makiaveli

گەڕان بۆ بابەت