ما 8734 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

تەنیا ئەوەی دەتوانێ تەنیا بێت، دەتوانێ هەڵگری ئەشق بێت. دونیای تەنیایی دونیای ئەشقە. رەنگە ئەمە سەیر بێتە بەرچاو، بەڵام لە راستیدا وانیە. ئەمە راستییەکی وجوودییە... تەنیا ئەو کەسانەی توانای تەنیاییان هەیە دەتوانن توانای ئەشق، توانای بەشکردن و قووڵبوونەوە لە کرۆکی کەسانی تریان هەیە

 

مرۆڤایەتی

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کوڕ و باوکێک چوون بۆ پەرستگا. کتوپڕ کوڕەکە بە دیتنی پەیکەری شێرەکان لە ناو دەرگاکەدا هاواری لە باوکی کرد و گوتی:

ـ باوکە راکە، شێرەکان دەمانخۆن.

باوکەکە کوڕەکەی ئارام کردەوە و گوتی:

ـ ئەوانە تەنیا پەیکەرن و ناتوانن بمانخۆن.

ـ جا گەر ئەم پەیکەرانە ناتوانن بمانخۆن و ئازارمان بدەن، ئەی چۆن پەیکەری خودا دەتوانێ بەرامبەر بە ئێمە بەخشندە بێت.

باوکی لە یادداشتەکانیدا نووسی "ئیستایش من ناتوانم وەڵامی پرسیاری کوڕەکەم بدەمەوە و بۆیە دەستم کردووە بە گەڕان بەشوێن خودادا لە خودی مرۆڤدا نەک لە پەیکەرەکاندا. من نەمتوانی خودا بدۆزمەوە، بەڵام مرۆڤایەتیم دۆزییەوە.

 

بەختەوەری دیاردەیەک نیە کەسی تر بتوانێ پێمان ببەخشێ

تەنیا ئەوەی دەتوانێ تەنیا بێت، دەتوانێ هەڵگری ئەشق بێت. دونیای تەنیایی دونیای ئەشقە. رەنگە ئەمە سەیر بێتە بەرچاو، بەڵام لە راستیدا وانیە. ئەمە راستییەکی وجوودییە... تەنیا ئەو کەسانەی توانای تەنیاییان هەیە دەتوانن توانای ئەشق، توانای بەشکردن و قووڵبوونەوە لە کرۆکی کەسانی تریان هەیە بە بێ ئەوەی ئاستی ئەو کەسانە دابەزێنێ بۆ شت، هەروەها بە بێ ئەوەی عادەت بە کەسانی تر بگرێ.

ئەم جۆرە کەسانە ئازادییی موتڵەقی ئەوانی تر بەڕەوا دەزانن، چونکە دەزانن گەر ئەوان جێیان بێڵن و بڕۆن ئەوا وەک ئەمان خۆشبەخت دەبن. خۆشبەختی ئەوان ناتوانێ لەوان بگرێ، چونکە ئەم خۆشبەختییە لە لایەن کەسانی ترەوە بەوان نەدراوە.

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت