ما 7370 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کوڕە گەنجەکە دەستی کرد بە پێکەنین و گوتی: "ئەی پیاوە پیرەکە، داخۆ شێت بووی؟ بڕوانە دڵی من! بڕوانە چەندە جوان و بێ عەیبە. تۆ ناتوانی بچووکترین هەڵەی تیا بدۆزیتەوە. بەڵام سەیری ئەوەی خۆت بکە! شەقار شەقار و پڕ لە پەڵە و زامار. جا چۆن دەتوانی بڵێی دڵی تۆ جوانترین دڵی جیهانە؟"

 

جوانترین دڵی دونیا

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

رۆژێک لە شوێنێکی یەکجار قەرەباڵغ پیاوێکی گەنج رووی لە خەڵکەکە کرد و، بە دەنگی بەرز گوتی:

ـ 'هۆ خەڵکینە، لە من بڕوانن، من خاوەنی جوانترین دڵم لە دونیادا."

زۆربەی خەڵکەکە لێیان رووانی و سەریان لە دیتنی دڵە جوانەکەی کە لە شێوازێکی یەکجار کامڵ و بێ عەیبدا بوو، سوڕما. دڵەکەی یەکجار سەرنجڕاکێش بوو. زۆریان بەبینینی شێت و شەیدای بوون و کەوتنە پیاهەڵگوتنی.

بەڵام لەو ناوەدا پیاوێکی بەتەمەن دەرکەوت و کوڕە گەنجەکەی خستە بەر دژوارییەوە. گوتی: "نە کوڕی من، ئەوە منم خاوەنی جوانترین دڵی دونیام!"

کوڕە گنجەکە لێی پرسی: "کەواتە دڵەکەتم پیشان بدە!"

پیاوە پیرەکە دڵی خۆی پیشاندا. دڵێکی زبر، پڕ لە برین و شەقار شەقار. جگە لەمە لەوە دەچوو لە تیکە و لیکەی بچوک بچوکی رەنگاوڕەنگ کە پێکەوە گرێدرابن دروست کرابێ. ئەو قەراغانەی لێرەولەوێ بەدەرەوە بوون، ئەو بەشانەی لە شوێنی خۆیان هەڵکەندرابوون و لە شوێنی تر دانرابوون.

کوڕە گەنجەکە دەستی کرد بە پێکەنین و گوتی: "ئەی پیاوە پیرەکە، داخۆ شێت بووی؟ بڕوانە دڵی من! بڕوانە چەندە جوان و بێ عەیبە. تۆ ناتوانی بچووکترین هەڵەی تیا بدۆزیتەوە. بەڵام سەیری ئەوەی خۆت بکە! شەقار شەقار و پڕ لە پەڵە و زامار. جا چۆن دەتوانی بڵێی دڵی تۆ جوانترین دڵی جیهانە؟"

پیاوەکە وەڵامی دایەوە: "کوڕم دڵی من بە قەدەر دڵی تۆ جوانە. جێ رووشاوەکانت بینیوە؟ هەر کامەیان ئاماژەیەکن بە ئەشق و خۆشەویستیی من بەرامبەر کەسێک. من هەر جارەی بەشێک لە دڵم دابەش کردووە لە گەڵ ئەو کەسەی وا ئەشقی خۆمم پێشکەش کردووە. بە پێچەوانەوە بەشێکیشم لە دڵی ئەو وەرگرتووە بۆ ئەوەی جێگاکەی پێ پڕبکەمەوە!"

کوڕە گەنجەکە بە بیستنی ئەم قسانە بێدەنگ بوو.

پیاوەپیرەکە درێژەی بە قسەکانی دا: "لەبەر ئەوەی ئەو بەشانەی دڵم کە لە گەڵ خەڵکی تر بەشم کردوون رێک لەگەڵ ئەو بەشانە ناینەوە وا وەرم گرتوون، دەبینی دڵم ئیتر لە هەمان شێوە و لە هەمان ئەندازەی جارانی خۆیدا نەماوە، دڵی من پڕە لە ناڕێکی و زبردەنوێنێ. دڵی من لە شکڵی جارانی خۆیدا نەماوە، چونکە لەبەرامبەر ئەو ئەشقەی وا بە کەسانی ترم بەخشی ئەشقم وەرنەگرتەوە. من وا تێدەگەم دڵی تۆ بەردەوام نوێیە لەبەر ئەوەی ئەشق و خۆشەویستیت لەگەڵ کەسی تر نەگۆڕیوەتەوە."

کوڕە گەنجەکە هەروا بە بێدەنگی راوەستابوو و هیچی نەدەگوت. فرمێسکەکان لەسەر روومەتی رێچکەیان بەست. بەڕەو پیاوە پیرەکە رۆیشت، بەشێک لە دڵی خۆی لێکردەوە و پێشکەشی کرد.

گەلێک کەس رێز و حورمەت بۆ جوانییە جەستەییەکان دەنوێنن، بەڵام جوانیی راستەقینە لە راستیدا جەستەیی نیە.

Short Stories - The Most Beautiful Heart

 

 

گەڕان بۆ بابەت