ما 2274 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

جۆن جانتای پیکنیکەکە، چەترەکە و جانتای کەناردەریاکە دەخاتە ناو ماشینەکەوە. هەروەها کەرەسەی ماسیگرتنەکەیشی بەسەردەکاتەوە. ئەوانیش دەخاتە تەنیشت جانتای پیکنیکەکەوە. سەگەکەیان 'دایزی' بازدەداتە  دوواوەی ماشینەکەوە. حەزی بە چوونە قەراغ دەریایە! جۆن ئامادەیە بۆ رۆیشتن،... بەڵام دۆنا لە کوێیە؟

 

ون و دۆزراو

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

هاوینان 'دۆنا' و هاوسەرەکەی 'جۆن' هەموو یەکشەممەیەک دەچن بۆ کەناری دەریا. ئەمڕۆیش وەک هەمیشە. دۆنا خواردن دەپێچێتەوە، هەروەها چەتری کەناردەریا و کرێمی هەتاویش کۆدەکاتەوە.

ئەو خاولییەکان نادۆزێتەوە. دۆنا هەمیشە شتی لێ ون دەبێ. خاولییەکان نە لە سەبەتی جلەکاندان و نە لە ناو وشککەرەوەکەدا. لەناو کومێدەکەیشدا نین. سەرئەنجام سەیری جانتای کەناردەریاکە دەکا. خاولییەکان لەوێ بە قەدکراوی لە بنەوەیدا دەبینێتەوە. هەڵبەت ئەوان هەمیشە لەو شوێنەدان کە دەبێ ببن.

دۆنا جلی مەلەکەی لەبەر دەکا، هەروەها کڵاوە هەتاوکەیشی لەسەر دەکا. ئەو ئامادەیە. تەنیا پێویستی بە چاویلکە رەشەکانیەتی. لای وایە لە سەر مێزی تەنیشت دەرگاکەن. یان رەنگە لە حەمامەکەدان. یاخود لە جانتاکەیدا. دۆنا نایدۆزێتەوە و لەبەر خۆیەوە هەناسەیەک هەڵدەکێشێ.

جۆن جانتای پیکنیکەکە، چەترەکە و جانتای کەناردەریاکە دەخاتە ناو ماشینەکەوە. هەروەها کەرەسەی ماسیگرتنەکەیشی بەسەردەکاتەوە. ئەوانیش دەخاتە تەنیشت جانتای پیکنیکەکەوە. سەگەکەیان 'دایزی' بازدەداتە  دوواوەی ماشینەکەوە. حەزی بە چوونە قەراغ دەریایە! جۆن ئامادەیە بۆ رۆیشتن،... بەڵام دۆنا لە کوێیە؟ دۆنا دەزانێ جۆن حەزی بەوەیە پێش قەرەباڵغی بگاتە ئەوێ.

جۆن پرتە و بۆڵەی دێت و لەبەر خۆیەوە سەربادەدا. دۆنا هەمیشە دووادەکەوێ!

دۆنا بەردەوام بە شوێن چاویلکە رەشەکانییەوەیە. ناتوانێ بیاندۆزێتەوە و دەشزانێ جۆن چاوەڕوانیەتی. جۆن رقی لە دوواکەوتنی دۆنایە! دۆنا جانتاکەی هەڵدەگرێ و دەرگاکە دادەخا.

لە کاتێکدا دۆنا سوار ماشینەکە دەبێ. جۆن دەڵێ "درەنگ کەوتی." دۆنا دەڵێ نەیتوانێ چاویلکەکەی بدۆێتەوە. جۆن لێی دەڕوانێ و دەستدەکا بە پێکەنین! ئەوسا ئاوێنە گچکەکەی بەردەمی دۆنا دادەداتەوە. دۆنا خۆی لە ئاوێنەکەدا دەبینێ و ئەویش دەستدەکا بە پێکەنین. چاویلکەکە بە سەر سەرییەوەیە. چاویلکەکە هەموو کات لەوێ بوو!

"هەمیشە لە دوواشوێندا دەیاندۆزیتەوە،" دۆنا بزەیەکی دێتێ!

 Sun

 

 

گەڕان بۆ بابەت