سەباح رەنجدەر
جیاوازیبوون شتێكه ته‌مه‌نم له پێناوی دانا. جه‌سته و ڕۆحم بۆی ته‌رخانكردووه، به قووڵایی نادیارییهكانیهوه ڕۆچووم و لێكدانه‌وه‌م بۆ دروستبووه، ژیان له‌ناو شیعردا بگه‌یه‌نم به واتا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی. ستایشی جیاوازی و داهێنان ده‌كه‌م. هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی داهێنانی جیاوازییه‌كان شتێكه له ژیاندا ونه.
به‌های جیاوازییه‌كان
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
له داهێناندا پێویسته شكۆی جیهانێك بناسین و خۆشمان بووێ، جیهانی جیاوازییه‌كان. جیاوازییه‌كان گوزارشت له هه‌قیقه‌تی جیهان ده‌كه‌ن. ئه‌ستێره‌ی مه‌زنی داهێنانن. خوڵقاندنی جیهانی جیاوازییه‌كان، جیهانێكی ته‌واو ڕه‌سه‌ن و هونه‌ری ژیانێكی بێگه‌رده، ته‌نیا شتێك هه‌ڕه‌شه له داهێنان ده‌كات، نه‌بینینی جیاوازییه‌كانه، نه‌بینینی هونه‌ری ژیانێكی بێگه‌رد و په‌یپێنه‌بردنه.
بینین و دانپێدانانی جیاوازییه‌كان له هێزی ڕوونی داهێنانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و په‌ره‌ده‌ستێنێ. گۆڕان و وه‌رچه‌رخان و واقیع و خه‌یاڵ و ده‌نگ و زرینگانه‌وه و سه‌رمه‌شقییه‌كان، له‌دایكبوونی جیاوازییه‌كان و ته‌واوكه‌ری ژیانێكی بێگه‌ردن، واتاكانی نوێبه‌خشی دیاریده‌كه‌ن و په‌یپێده‌به‌ن.
نالی و گۆران، هۆگرییه‌كی تایبه‌تیم بۆیان هه‌یه، جادووگه‌رن له زمان. دوو شاعیری گه‌وره‌ی زمانی كوردین. ئه‌و زمانه‌ی داهێنه‌ری زۆری پهروهردهكردوون و خستوونیه‌ته سه‌ر سه‌كۆ و پێشانی داون، شه‌رمێكی ترسناكم به‌رانبه‌ریان هه‌یه، نموونه‌ی داهێنانیان دامه‌زراندووه.
نالی، شیعری مه‌ستووره‌ی له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان میرنشینی بابان و میرنشینی ئه‌رده‌ڵان. له‌ژێر كارتێكه‌ر و ڕاسپارده‌ی سه‌رله‌شكر و فه‌رمانڕه‌واكانی بابان وه‌ك ده‌ربارێك فریوی خواردووه، بۆ له‌كه‌داركردنی سه‌رله‌شكر و فه‌رمانڕه‌واكانی ئه‌رده‌لان نووسیوه، ده‌رباربوون ڕێگایه‌كی تایبه‌تی ده‌ربڕینه، تیرت له كه‌وان پێ ده‌ترازێنێت و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر فریوت ده‌دا، وه‌ك ده‌ق، ده‌قێكی تابڵێی ئێستێتیكی و پڕ هونه‌ری جۆراوجۆره و خه‌یاڵی خوێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی باڵا، كاری له‌سه‌ر پێكهاته زمانه‌وانییه‌كان كردووه. هیچ بوارێكیش بۆ گومان نه‌ماوه‌ته‌وه وه‌ك مه‌به‌ست و مه‌رام ئاراسته‌كراوه، خۆڕسكی چێژ و چه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی خۆی نییه، ده‌سه‌ڵاتی ئاراسته‌كه‌ریش پشتیوانی و هه‌لی بۆ ڕه‌خساندووه.
ئه‌م پرسیاره‌ی له‌م هۆكار و بهرهۆكاره ده‌بێت بكرێ. خۆ حه‌بیبه تاكه دڵبه‌ری بێگه‌رد و پاراوی شاعیربووه، ئه‌گه‌ر مه‌رام و مه‌به‌ست نه‌بێت بۆ ئه‌م ئه‌زموونه بێگه‌رد و پاراوه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مدا تاقی نه‌كردووه‌ته‌وه.
مرۆڤێكی داهێنه‌ر و پڕ زانیاری، به زانیاری هاوچه‌رخی وه‌ك گۆران، به وردی بیری نه‌كردووه‌ته‌وه و گه‌وهه‌ری بابه‌تی نه‌ناسیوه، كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئایدیۆلۆژیا و پێوه‌ری گه‌ردوونبوونی شیعری بێگه‌رد و پاراوی تا ئاستێك له چه‌ند شیعرێكیدا له ده‌ست ترازاوه، یان لێی گۆڕاوه. خاوه‌ن بنه‌ما پێویسته له هه‌موو كاتێكدا پابه‌ندی بنه‌ماكانی خۆی بێت و لێی فێربێته‌وه، ئایدیۆلۆژیا بۆ شیعری بێگه‌رد، دۆزه‌خێكی زیندووه.
داهێنه‌ر، كه ده‌قێك داده‌هێنێت و لێی ده‌بێته‌وه و ده‌بێته نموونه‌ی ده‌ربڕینێكی ناوازه، هیچ شتێك ناتوانێت ئازادی ئازار بدات، چونكه هه‌ستی به ئه‌زموونی خۆی كردووه و خوێنه‌ریش بانگده‌كات هه‌ست به ئه‌زموونی خۆی بكات و نموونه‌ی ده‌ربڕینێكی ناوازه ببینێت. هه‌میشه ڕه‌خنه‌گران هێما و ناسنامه‌ی ئه‌زموونی تاكه‌كه‌سی داهێنه‌ر له‌ناو ده‌قدا ده‌دۆزنه‌وه و پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن. داهێنه‌ر به‌های خۆی ده‌ناسێت و به تێگه‌یشتنه‌وه ده‌خوێنێته‌وه و قووڵده‌بێته‌وه، ڕایه‌ڵ و تانۆپۆی تاوتووێكان ورد ده‌چنێت، خۆدروستكردنێكی ڕاسته‌قینه ده‌كاته بنه‌مای وردبوونه‌وه. له وێرانكردنی ژیان و بهلاڕێچوونیش دوورده‌كه‌وێته‌وه.
شیعر هه‌رچه‌نده خودیی و فه‌نتازیش بێت، به‌ڵام ده‌بێ له ناوكی‌دا په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر دروستبكات. خوێنه‌ریش قه‌ت ناتوانێ به ته‌واوی دار و په‌ردووی داهێنانه‌كه‌ی به‌رجه‌سته‌بكات. وێنه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر خه‌یاڵییش بێت، كه بووه نووسین و نووسرا، ده‌بێته هه‌قیقه‌ت و واقیع تێیدا ده‌گۆڕێ، خوێنه‌ر ده‌خاته باوه‌شی ئێستێتیكایه‌كی نه‌بینراوه‌وه. له‌م باروبواره‌دا شیعر واقیع دروستده‌كات. كاته‌كان تێیدا تێكه‌ڵ ده‌بن و ڕیتمی كات وه‌ك ئاماده‌ییه‌كی ئێستێتیكی ده‌رده‌كه‌وێت. خه‌یاڵ بانگی شاعیر ده‌كات بینووسێت و ڕووبه‌ڕووی هه‌قیقه‌تی بكاته‌وه، پێ بنێته دنیای بوونه‌وه و به‌ر شته‌كان بكه‌وێت و شته‌كان ناونێت.
من له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌مم و دژی دوژمنه‌كانی ده‌وه‌ستمه‌وه و ده‌جه‌نگم، به‌ڵام له ناخێكی باوه‌ڕبه‌خۆبوو و كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه‌دا به بچووكترین هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات ناڵێم به‌ڵێ، به ڕوونی له بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵه ده‌ده‌م. له بنیادنانی نوێبه‌خشیدا پێشڕه‌وی به‌ڕێوه‌بردن و دامه‌زراندن ده‌كه‌م. به ته‌واوی كارامه‌ییه‌وه، باوه‌ڕم به پاكی و بێلایه‌نی شاعیر هه‌یه. به‌و باوه‌ڕه‌ی خودا به نێردراو و په‌یامبه‌رانی ته‌ورات و ئینجیل و قورئانی به‌خشیوه و ڕێنوێنی كردوون بۆ به‌ڕێوه‌بردن و دامه‌زراندن. له‌وانه‌ش دووركه‌وتوومه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵێك گوجیله‌ی به حهوهحهو به كلكیانهوه به‌ستراونه‌ته‌وه و ڕاوچی خه‌ڵاته‌كانن. واقیعم وه‌ك ئه‌وه ده‌وێ، كه له‌ناو تابلۆكانی محه‌مه‌د عارف هه‌یه و سروشتیشم وه‌ك ئه‌وه ده‌وێ، كه له‌ناو تابلۆكانی ئازاد شه‌وقی دا هه‌یه و سووره له‌سه‌ر سه‌ركێشیی، هه‌م ئه‌فسانه‌ن و هه‌م هێما. توندوتیژیان به‌رانبه‌ر وێناكردن تێدا نییه. واقیع و سروشت بنه‌چه‌ی ئه‌فسانه و هێماكانن. ناتوانین ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ریان ده‌رببڕین بێئه‌وه‌ی بچینه ناوچه قووڵه‌كان و له ڕووداوی مه‌رگیش نه‌ترسێین.
ئه‌گه‌ر من هه‌ر له‌دایك نه‌بوومایه، یان بمردبوومایه، یه‌كێكی دی واقیع و سروشتی به دیدی من ده‌بینی و ده‌ربڕینی لێده‌كردن. نموونه: ڕزگار جه‌باری، یان ژیار ئه‌سوه‌د ..... تاد، گرینگ ئه‌وه‌یه بیركه‌ره‌وه‌یه‌ك ده‌ربڕینی له واقیع و سروشت ده‌كرد و توانایی و ئاماده‌یی منی ده‌ڕسكاند. ئه‌مه ناوكی جیاوازییه‌كانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بدا مامه‌ڵه‌م خۆشه و هه‌ر زوو چێژ و چه‌شه‌ی وشه‌م دۆزییه‌وه و شاگه‌شكه‌بووم، خوێن له بڕبڕه‌ی پشتمه‌وه بۆ مێشك و دڵم جما و هه‌ڵكشا. هه‌میشه له ئاسۆیه‌كی دوور به وێناكردنێكی زه‌ینییه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م و خوێنه‌ریش ئاشنای ئه‌و هه‌سته‌م ده‌بێت و توانایی و ئاماده‌یی من ده‌ناسێت، له چه‌ند شیعرێكمدا درێژدادڕیم كردووه و چه‌ندان لێكچوون، كه پێویستییان به بژاركردنبووه، بژارم نه‌كردوون و هێشتوومنه‌ته‌وه. گرفتی چێژ و چه‌شه ده‌هێننه پێشه‌وه و مه‌یل و ئاره‌زووی خوێنه‌ر ده‌كوژن، وه‌نه‌وزده‌دا و په‌رۆشی بۆ خوێندنه‌وه كه‌مده‌بێت.
كه جیاوازبم به ئازادیی ته‌واوه‌وه جیاوازده‌بم، پێویستیم به پاڵپشتێكی گرینگ، نووسین و پێكهاته و توانایی و ئاماده‌یی خۆم هه‌یه و به‌س، ده‌قی نایابیش به وێنه نایابهكانیهوه له یاده‌وه‌ری خوێنه‌ر ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته‌وه جووڵه‌ی ئاگایی و نائاگاییش سه‌رزه‌مینێكی نه‌ناسراوه.
له فه‌رهه‌نگی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕووی نه‌داوه شاعیرێك هێزی ئه‌وه‌ی تێدابێت، شاعیرانی دی بداته دواوه و بیانخاته بازنه‌ی مه‌ترسییه‌وه، خۆی به ته‌نیا بمێنێته‌وه. نه‌مویستووه له شاعیرانی هاوچه‌رخ و ده‌وروبه‌رم جیاوازبم. هه‌وڵمداوه له ئه‌زموونی خۆم جیاوازبم، له شوێنه‌واری ئه‌زموونی پێشتریشم بهتاڵببمهوه. گوێڕایه‌ڵی ئه‌و ڕۆحه جیاوازانه ده‌بم، كه ڕێنوێنیم ده‌كه‌ن بۆ جیاوازبوون و حه‌ز و توانام به‌كاربهێنم و به ساده‌یی و ڕاستگۆیی دۆخ بگۆڕم و پێوه‌رێكم هه‌بێت بۆ به‌كاربردنی كار و تواناكانم له به‌ڕێوه‌بردن و دامه‌زراندندا.
جیاوازیبوون شتێكه ته‌مه‌نم له پێناوی دانا. جه‌سته و ڕۆحم بۆی ته‌رخانكردووه، به قووڵایی نادیارییهكانیهوه ڕۆچووم و لێكدانه‌وه‌م بۆ دروستبووه، ژیان له‌ناو شیعردا بگه‌یه‌نم به واتا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی. ستایشی جیاوازی و داهێنان ده‌كه‌م. هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی داهێنانی جیاوازییه‌كان شتێكه له ژیاندا ونه. له شاعیره جیاوازه‌كان زۆر فێربووم، خه‌ون و بهرزهئاواتهكانم به‌رجه‌سته و په‌روه‌رده‌یان بكه‌م. په‌یوه‌ندی جیاوازییه‌كان به‌هێزن و منیان وه‌ك شاعیرێك په‌روه‌رده‌كرد و پانتاییه‌كی ڕوونیان بۆ كردووه‌ته‌وه، له‌ناویدا توانایی و ئاماده‌یی خۆم بڕسكێنم، ژیان له‌ناو شیعردا بگه‌یه‌نم به واتا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی، پرسیاری نوێی لێ دروستده‌كه‌م و ده‌یخه‌مه‌ڕوو. باش و خراپی له‌باره‌وه ده‌ڵێم، هه‌ندێك نیشانه و پرسیاریش به هه‌ڵواسراوی ده‌هێڵمه‌وه.