ما 7114 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: پەیمان فەرهادی

یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی کوبیزم ئەوە بوو کە واقعییەتی هەستپێکراوی هەر شتێک بە بێ هانابردن بۆ چاو و بۆ خەڵەتاندن بخەنە بەردەست. نیگارکێشی کوبیست دەیهەویست لە هەر تابلۆیەک واقعییەتێکی هەستپێکراوی تازەو، نەک وێنەیەکی وەهمی لە دەرکی چاو لە واقعییەت بخوڵقێنێ.

 

کوبیزم

لە فارسییەوە: پەیمان فەرهادی

پێناسەکردنی کوبیزم کە سەرچاوەی هەموو هونەرە ئەبستراکتەکانە، ئاسان نیە. لەبەر ئەوەی کوبیزم نە ئیلهامی لە فەلسەفەیەکی تایبەت وەرگرتبوو و نە لەسەر تیۆرێکی جوانناسانەی تایبەت خۆی راگرتبوو. ئەم شێوازە لەسەر ئەم بڕوایە دامەزرابوو کە شێواز و قەراردادە باوە هونەرییەکان و بەتایبەت لە بواری هونەری نیگارکێشیدا راست نین و، کۆن بوونە و بۆیە نەوەی نوێی هونەرمەندانی گەنج دەبا بەیانێکی وێنەیی تازە بۆخۆیان پەیدابکەن یاخود بیخوڵقێنن. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی کوبیزم ئەوە بوو کە واقعییەتی هەستپێکراوی هەر شتێک بە بێ هانابردن بۆ چاو و بۆ خەڵەتاندن بخەنە بەردەست. نیگارکێشی کوبیست دەیهەویست لە هەر تابلۆیەک واقعییەتێکی هەستپێکراوی تازەو، نەک وێنەیەکی وەهمی لە دەرکی چاو لە واقعییەت بخوڵقێنێ. کوبیستەکان سیستمی پێرسپێکتیڤی هێڵی نەریتیان کە لە سەردەمی رێنسانسەوە بەسەر هونەری نیگارکێشیی ئۆرووپادا زاڵببوو، لەناوبرد و ئەو مافەیان بە هونەرمەند دا کە لەیەک زەمەن لە شوێنی جۆراجۆرەوە لە شتەکە بروانن. پیکاسۆ و براک دوو کەس لە بەناوبانگترین نیگارکێشانی ئەم سەبکە بوون.

"کچێک لەبەرامبەر ئاوێنەدا" بەرهەمی "پابلۆ پیکاسۆ"

 

گەڕان بۆ بابەت